سەربەخۆیی كوردستان ئاواتی هەموو كوردێكی دڵسۆزە

هۆزان هێرش شوكری خاڵە هەمزە
لە دێر زەمانەوە تا ئێستا هەر كوردێكی دڵسۆز ئامانجی هەوڵ و تێكۆشان بووە، بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، كە بەدرێژایی مێژوو كورد لەم پێناوەدا هەزاران شەهید و ئەنفالی بەخشیووەو دووچاری ئاوارەی و دەربەدەری و ماڵوێرانی بووەتە و كیمیا باران و زیندە بەچاڵ كراوەو بەهەزاران گوندو شارو شارۆچكەی لەلایەن رژێمە یەك لەدوا یەكەكان سوتێندراوە و وێران كراون، سەرەڕای ئەمەش بەردەوام بووە لە هەوڵ و خەبات و قوربانیدان، بۆ ئەوەی رۆژێك لە رۆژان بە مافە رەواكانی شادبێت و سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەندرێت.
كورد بە درێژای مێژوو چەندین شۆرش و بەرخودانی بەرپا كردەوە دژ بە دوژمنانی كورد جەنگاوە، یەكێك لە شۆڕشانەش كە هەموو كوردێكی دڵسۆز شانازی پێوەدەكات هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، بەڕابەرایەتی سەركردەی ئازادی خوازی سیاسی گەلی كوردستان مەلا مستەفا بارزانی، ئەوەش پەیامێك بوو كە كورد ئامادە نییە لە یەك بستی خاكی كوردستان خۆشبێت، ئێستاش نەوەكانی و زۆربەی خەڵكی كوردستان لەسەر هەمان شۆڕش و خەبات بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ئازادای و سەربەخۆیی.
یەكێك لە شانازیەكانی دیكەی گەلی كوردستان ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو بە بڕیارو سەرپەرشتی راستەو خۆی سەرۆك مەسعود بارزانی، كە خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكان پشتگیریان لەو بڕیارەی سەرۆك بارزانی كرد و زۆربەی هەرە زۆریان بە بەڵێ‌ دەنگیان بە ریفراندۆم دا، ئەوەش نەك تەنها حكوومەتی عێراق بەڵكو وڵاتانی دراوسێ‌ و نەیارانی كوردی تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ‌ كرد، كە ئەوەی نەیان دەویست بەدی بێت بەچاوی خۆیان بینی كە خەڵكی كوردستان بەچ جۆش و خرۆشەوە روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن و بە بەڵێ‌ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەن.
هیوادارم ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی كوردستان، ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و یەكخستەوەی ماڵی كورد لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و مافەڕەواكانمان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو