سەردانی كردن راگیراوان قەدەغەیە

سەردانی كردن راگیراوان قەدەغەیە

زاری كرمانجی: بەشی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قوربان و لە پێناو تەندروستی راگیراوان رێگە بە سەردانی كردنی هیچ كەسێك نادرێت بۆ بەندی خانەی سۆران.
لە راگەیاندنەكە هاتووە " ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست و كەس و كاری راگیراوان لە سوران و دەوروبەری دەكەینەوە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پاراستنی تەندروستی راگیراوان لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز سەردانی كردنی راگیراوان قەدەغە كراوە، بۆ ئەوەی بەركەوتەی هیچ كەسێكی دەرەوە نەبن و پارێزراو بن، بۆیە داواكارین هیچ كەسێك سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سۆران نەكات بە مەبەستی سەردانی كردنی راگیراوان".
لە كۆتایی ئاگاداركردنەوەكشیان هاتووە" ، لە هەر بڕیارێكی نوی ئاگاداری هاووڵاتییانی بەڕێز دەكەینەوە ".

زۆرترین بینراو