سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆدەبێتەوە

سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆدەبێتەوە

زاری كرمانجی: سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند هەفتەی داهاتوو سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ هەر دوو مەكتەب سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدبێتەوە.
فازیل میرانی زیاتر روونكردەوە" بڕیارە رۆژی شەمە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆ ببێتەوە و كۆمەڵێك بایەتی جیا گەنگەشە بكەین".
ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدا ماوەیەكە لەسەر چەند پرسی جیاوازە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی ساردی تێكەوتووە لە هەندێك حاڵەتیشدا گەیشتووتە رادەی دەركردنی بەیاننامە و وەڵامدانەوە و لە سۆشیاڵ میدیاش كادیرانی هەر دوولا زمانی زبر لە ئاستی یەكێتر بەكار دەهێنن.

زۆرترین بینراو