سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد

زاری كرمانجی - هەولێر : نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 07-05-2020 بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، "پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە".

زۆرترین بینراو