سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خاتوو ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جەختیان لە هەماهەنگیی و کاری پێکەوەییی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دەوریی نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/9/2019 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کاری پەرلەمانی و گرنگیدان بەو یاسایانەی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکەن، پەیویەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگیی نێوان پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا، بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

زۆرترین بینراو