سەقامگیری كوردستان و لەناوچوونی مەدرەسەی ئیرهابی فكری

مسعود حەیدەر

لەناو ئەو میللەتانەی كە توانیویانە چوارچێوەیەك بۆ ستراتیژ و بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیان دروست بكەن، ململانێی حزبەكان بۆ خزمەتی خەڵك و پاراستنی قیەم و بەهاكانی كۆمەڵ و باشتركردنی حوكمڕانیە، ئەو ململانێیە كارێكی رەوا و ئاساییە، وەلێ هەندێك حزب و گروپ و تاقم لە كوردستان هەوڵی تێكشكانی هەموو بەها جوانەكانی كۆمەڵگەی كوردستان ئەدەن و هیچ شتێك لە بێ بەهایی لای ئەوان سنووری نییە، بە هەموو هێزو ئامرازێكەوە كار لەسەر تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە دەكەن و درێژەپێدەری مەدرەسەی رووخان و نەهێشتنی جوانیەكانی كوردستانن. هەر كەس و لایەنێكیش بەرگری لە جوانی و بەهاكان و مافەكانی گەلی كوردستان و خاكەكەی بكات، بە هەموو جۆرێك ئیرهابی فكری دەكرێت لەلایەن ئەوانەوە. لە هەموو زەمەنێك زیاتر پێویستمان بە بەهێزكردنی قوتابخانەی پاراستنی كورد و زیندوو هێشتنەوەی روحی ئینسانی و نەتەوەییە كە سەرۆك مەسعود بارزانی هەڵگری ئاڵاكەیەتی و مێژووی ئەو قوتابخانەیە سەد ساڵ زیاترە. هەر ئەم قوتابخانەیەش دەبێ هەڵگر و جێبەجێكاری پەیامی حوكمڕانیەكی رەشیدو سەقامگیری كۆمەڵگەی كوردستان بێت بە ریفۆرم و بونیادنانەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان كە ئەمرۆ سەركردەیەكی خاوەن دیدو تموحی بونیادنان رابەرایەتی دەكات.

زۆرترین بینراو