سەلما حایک هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی راگەیاند

سەلما حایک هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی راگەیاند

ئا/هۆژین شەوکەت
سه‌لما حایك ئه‌ستێره‌ی ناوداری دنیای هۆڵیوود مه‌كسیكییه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانییه‌، ده‌ستی کردووە بە هه‌ڵمه‌تێك‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌موو وڵاتانی دنیا له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا ماونەتەوە و خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه‌، ئه‌وه‌ش توندروتیژیی دژی ژنانی زیاتر كردووه‌.
سه‌لما حایك كه‌ كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێ كردووه‌ بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ماڵه‌كانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌، توندوتیژی دژی ژنان زیادی كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی حایك به‌ دروشمی "له‌گه‌ڵ ژنان له‌ هاوكاریداین"ه‌ و له‌ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ كاری بۆ ده‌كرێت و ملیۆنان كه‌س بینه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ن و ئامادییان ده‌بڕیوه‌ بۆ هاوكاریكردنیان.
حایك له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ ئینستاگرامه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ زیاتر له‌ 15 ملیۆن كه‌س بینه‌ری ئەو گرته‌یه‌ن و له‌وێدا گوتوویه‌تی "له‌ ماڵه‌كانمان ده‌مێنینه‌وه‌ بۆ پارێزگاری له‌ خۆمان له‌ په‌تای گۆڤید 19، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ش خۆی مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن بێت". گووتویەتیشی"له‌ هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ‌ هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ وه‌ربگرین. پێكه‌وه‌ ده‌توانین زۆر شت بگۆڕین و ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و پێکەوە بڵێین "نا".
حایك له‌ چه‌ندان فیلمدا به‌ زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی رۆڵی بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ناوی بڵاوبوویه‌وه‌ ‌ له‌ هۆڵیووددا به‌ "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی ده‌ركرد. جیا له‌ فیلمه‌كانی كه‌ زۆربه‌یان ئه‌كشنن، له‌ چه‌ندین زنجیره‌ درامای ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌. زیاتر له‌ 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه‌ كه‌ له‌ناویاندا جیا له‌ فیلم، دراماش هه‌ن.
سه‌لما فالغارما حایك بینو له‌ ساڵی 1966 له‌ مه‌كسیك له‌ دایك بووه‌،‌ كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكییە كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانییه‌، دایكیشی مه‌كسیكییه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیاییه‌. سه‌ره‌تای هونه‌ری حایك، له‌ رێی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنی بوو له‌ مه‌كسیك ده‌ستی پێ كردووه‌. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه‌، له‌ ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره‌ له‌ هۆڵیوود ناسرایه‌وه‌.

 

 

 

زۆرترین بینراو