سەنایەکی نوێ بە دونیایەک بیرۆکەی نوێوە

سەنایەکی نوێ بە دونیایەک بیرۆکەی نوێوە

ئا/هۆژین شەوکەت
سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەندی دیاری کورد، وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و لەژێر وێنەکە باس لە دەرکەوتنە نوێیەکانی و بەرهەمە نوێیەکانی دەکات.
سەنا لە پێگەی فەرمی ئینستاگرامی خۆی وێنەیەکی نوێی بە شێوازێکی جیاواز لە پێشووتر بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە بەرهەمی نوێی خۆی دەکات و نووسیویەتی"سەنایەکی نوێ بە دنیایەک بیرۆکە و کار و پرۆژەی نوێ دەبینن بە زووی، دوای ماوەیەکی زۆر لە کەرەنتین بوون و راوەستان ئێستا کاتی گۆڕانکاری گەورەیە"
سەنا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆ کلیپی جیاوازە، بەرهەمەکانی بینەر و گوێگری باشی هەیە، سەرەتا دەرکەوتنیشی بە دەنگ بوو ماوەیەکی درێژ بوو روخساری بەدەرنەخست بوو، دواتر لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کۆنسێرت و ڤیدیۆ کلیپ روخساری بەدەرخست و بووە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکان.

زۆرترین بینراو