سەوزەكان بە گشتی كاریگەرن بۆ تواناو ئارەزووی سێكسی مرۆڤ

سەوزەكان بە گشتی كاریگەرن بۆ تواناو ئارەزووی سێكسی مرۆڤ

خواردنی سەوزەكان بەگشتی و میوەكان بەتایبەتی، وەك (هەنجیر و ترێ‌)، تواناو ئارەزووی سێكسی لای پیاوان و ئافرەتان وەك یەك زیاد دەكات.
زۆرینەی‌ سەوزە و میوە تازە و وشككراوەكانیش كاریگەرییەكی‌ زۆر باشیان هەیە، لەبەهێزتر كردن و چالاككردنی‌ توانا و ئارەزووی‌ سێكسی لای‌ ئافرەت و پیاوانیش بەو مەرجەی‌ كە لەگەڵیدا وەرزش بكرێت و كەسەكە لەجگەرە كێشان و شوێن و ژینگەی‌ پیس و ژەهـراوی‌ دوور بكەوێتەوە.
هەروەها خواردنی‌ تەماتەی‌ تازە بەكاڵی‌ ڕۆڵێكی‌ ئێكجار باشی هەیە لەبەرزكردنەوەی‌ حەز و ئارەزووی‌ سێكسی لەلای‌ ئافرەتان، چونكە دەبێتە هۆی‌ باشتر كاركردنی‌ دڵ و هەڵدانی‌ خوێن و ڕشتنی‌ هۆرمۆنی‌ ئیسترۆجین كە بەرپرسە لەووروژاندنی‌ ئارەزووی‌ سێكسیی لای ئافرەتان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو