سەوزە بخۆن تووشی شێرپەنجە نابن

سەوزە بخۆن تووشی شێرپەنجە نابن

سەوزە چارەسەرێكی‌ بەسوودەو پزیشكەكان هەوڵدەدەن كە بگەڕێنەوە بۆ چارەسەرێكی‌ جێگرەوەی‌ بەسوود، لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان جەخت دەكەنەوە، لەسەر باشی‌ زۆرخواردنی‌ سەوزەو میوە، هەروەها لەگەڵ باسكردنی‌ دەرهاوێشتە لاوەكییەكانی‌ دەرمان، كە ماددەی‌ كیمیاویی‌ خراپی‌ تێدایە، كاریگەری‌ خراپی‌ لەسەر تەندروستی‌ مرۆڤ دەبێت، پزیشكەكان لەهەوڵی‌ بەردەوامدان بۆ بەكارهێنانی‌ بەروبوومە سەوزاییەكان، كە بەكاربهێنرێت بۆ ڕێگرتن لەنەخۆشییەكان، بەتایبەتی‌ نەخۆشی‌ شێرپەنجە.
لەگەڵ ئەو هەموو لێكۆڵینەوە زانستییە باوەڕپێكراوانە، لەلایەن بنكەی‌ لێكۆڵینەوەی‌ تایبەتەوە ئەنجامدراوە، هەندێك لەپزیشكەكان لەهەوڵی‌ بەردەوامدان بۆ گەیشتن بەو نهێنیەی‌ كە لەپەیوەندی‌ نێوان بەكارهێنانی‌ سەوزەو میوەدا، لەگەڵ كەمكردنەوەی‌ توشبوون بەنەخۆشی‌ شێرپەنجە. لێكۆڵەرەوەكان لەزانكۆی‌ ویلایەتی‌ ئۆریجونی‌ ئەمریكی‌ گەیشتن بەوەی‌ كە ماددەی‌ (سالفورافان)ی‌ كیمیایی‌ لەسەوزەی‌ برۆكیلدا، هەڵدەستێت بە لەناوبردنی‌ خانە شێرپەنجەییەكان لەپرۆستاتدا لەماوەیەكی‌ كورتدا، بەبێ‌ ئەوەی‌ زیانی‌ بۆ ئەو خانانە هەبێت كە شێرپەنجەیی‌ نین.

زۆرترین بینراو