شاجوانی هەولێر لەسەر گرتەیەكی ڤیدۆیی روونكردنەوە دەدات

شاجوانی هەولێر لەسەر گرتەیەكی ڤیدۆیی روونكردنەوە دەدات

 

 

 

سارا نەدیم شاجوانی هەولێر دوای بەشداریكردنی لە پڕۆگرامێكی تەلەفیزیۆنی و بڵاوبونەوەی گرتەی یەكێك لە بڕگەكانی پڕۆگرامەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تووشی رەخنەیەكی زۆر دەبێتەوە و دواتر بە پارچە ڤیدیۆیەك روونكردنەوە سەبارەت بەو پڕۆگرامە بڵاودەكاتەوە.
دوای بەشداری كرنی لە پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنییەكەو بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆكە سارا نەدیم لە روونكردنەوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاویكردۆتەوە دەڵێت "سەرەتا نەمزانی بەرنامەكە ئەو بڕگەیەی تێدایە لەسەر كورسییەكە دانیشتم و وێنەیان گرت من تەنها ئاوم خواردەوە گەر بمزانیبا بڕگەیەكی وا هەیە بەشداری بەرنامەكەم نەدەكرد".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا سارا ئاماژە بەوە دەكات بەرنامەكە لە زۆربەی وڵاتان هەیە شتەكە عەیب نییە ئەوەندە گەورە كراوە گەر خەڵەتێك هەبێت لە منەوە نییە و لەمە بەدوا لە هەر بەرنامەیەك بەشداربم بە وریاییەوە بەشداری دەكەم.
دواتر لە پارچە ڤیدیۆیەكی دیكە دەڵێت هیچ كێشەیەكم لەگەڵا كەناڵەكە نییە و هەركاتێك بانگێشت بكرێم بەشداریان لەگەڵ دەكەم
سارا نەدیمی تەمەن 23 ساڵا لەدایكبووی شاری هەولێرە وەك شاجوانی ساڵی 2017ی هەولێر ناسراوە بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی عێراقی كردووە لە ساڵی 2017 وەك هاوەڵی شاجوان دیاری كراوە

زۆرترین بینراو