شاخەوانانی گروپی هاودیان یەكەم گەشتی شاخەوانیان سازكرد

شاخەوانانی گروپی هاودیان یەكەم گەشتی شاخەوانیان سازكرد

زاری كرمانجی-بارزان: سەرۆك و ئەندامانی گروپی شاخەوانی هاودیان یەكەم گەشتی شاخەوانیان بۆ دەڤەری بارزان ئەنجامدا.
خاڵص عەلی حەمەد، بەرپرسی گروپی هاودیان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی رایگەیاند " ئەمساڵ گروپەكەمان دامەزراوەو یەكەم گەشتی شاخەوانیمان بۆ ناوچە شاخاوییەكانی گوندی تاتكێ لەدەڤەری بارزان ئەنجامدا، لەلایەن مامۆستا سەنار شاكر، زانیاری سەرنج ڕاكێشمان پێ درا لەسەر گوندی تاتكێ‌ و گەشتەكەمان بووە جێگەی دڵخۆشی بەشداربووانی گروپەكەمان".
ئاماژەشی بەوەدا " هەرچەندە بەرنامەی زۆرمان هەیە كە چالاكی شاخەوانی و ژینكە پارێزی ئەنجام بدەین، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پابەند بوون بە ڕێنمایەكانی حكومەتی هەرێم بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، سەرجەم كار و چاڵاكیەكانمان راگرتوون.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو