شارستانییەت و پێشكەوتن

لافاو عوسمان

 

شارستانییەت و پێشكەوتن ئامێرێكی بەیەكەوە بەستراوەن، كەس ناتوانێ پارچە پارچەیان بكات و ئەندامەكانی لەیەكتر جیا بكاتەوە, ئەو ئەندامەی باشە بیبەیت و ئەویتریان فڕێ بدەیت,
قبوڵت بێت یا نا شارستانییەت بە چاكەو خراپەوە دێت، ناشتوانین چاودێرێك لەسەر سنوور دابنێین بۆ ئەوەی چاكەكانمان بۆ جیابكاتەوە, خراپەكانیش بگەڕێنێتەوە ئەمەش مانای ئەوەیە ڕەوتی پێشكەوتن وشارستانییەت تەوژمێكی هەیە, كەس ناتوانێ بیوەستێنێ,
(ئیمام یەحیا) لە یەمەن ویستی دژی ئەو ڕەوتە بوەستێتەوە, تا بەهیچ شێوەیەك تەوژمی پێشكەوتن نەچێتە سنووری یەمەن، ئەو ڕێگری لەوە دەكرد هیچ شتێك لە ڕۆژئاواوە بچێتە یەمەن، ئەمەش كاتێك زانی كە هاتنی شتێكی بچووك درەنگ یا زوو شتی گەورەتر بەدوای خۆی دێنێ,
بەڵام ئەمە كاتی بوو، ناتواندرێت ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت، چونكە ڕەوتەكە لەوە بەهێزترە زەمەنێك لەبەر دەمی خۆڕاگر بیت,
ئەو كاتە هات (ئیــــمام) نەخۆش كەوت پێویستی بەدەرمان بوو, لە ڕۆژئاوا پێویستی بە ئۆتۆمبێل بوو بۆ گواستنەوە، پێویستی بە تەلەفۆن بوو بۆ پەیوەندی كردن، پێویستی بە چەك بوو لە دژی دوژمنان, لە هەموو كۆمەڵگایەك تا ناو خێزان ئەو پێویستیانە بەپێی تێپەڕبوونی ڕۆژگار زیاد دەبێت,
دەرفەتێك نیە بۆ هیچ كەس خۆی لە شارستانییەت و پێشكەوتن بشارێتەوە، كاتێك شارستانییەت و پێشكەوتن دێت بە چاك و خراپییەوە دێت,
بۆ نموونە كاتێك ئافرەتێك لە كۆمەڵگا یان خێزانێكی ئاینی دەبینێ ئافرەتانی ڕۆژئاوا كار دەكەن و بژێوی ژیانیان لە ئەستۆی خۆیانە، ئەویش ڕادەپەڕێ داوای مافەكان و خۆبەڕێوە بردنی دەكات,
كاتێك گەنج و لاوێك دەبینێ لە ڕۆژئاوا هاوسەرگیری بە خواستی ئەوانە نەك خێزان، لێرەش گەنجەكە ڕادەپەڕێ بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی بڕیار لە هەمووان وەر دەگرێتەوە خۆی بڕیار دەدات,
وەك ئاماژەمان پێدا شارستانییەت و پێشكەوتن ڕەوتێكی بەهێز و خێران ئەوانەی لەبەردەمیدا دەوەستنەوە وردوو خاش دەبن,
مەبەستم نییە لەم نووسینەدا شكۆمەندی بدەم بە شارستانییەتی خۆرئاوا یان بانگەشەی بۆ بكەم، بەڵكو مەبەستم ئەوەیە كە لەو ڕاستییە تێبگەین بەر لەوەی بمانەوێ لە دژی شارستانییەت و پێشكەوتن بووەستین, چونكە ئێمەی خۆڕهەڵاتی بە قۆناغێكی گواستنەوەی سەختدا تێدەپەڕین.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

گەنج و داینەموو

گەنج و داینەموو

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو