شوانێك لە لۆفەكانی سپیلك گیانی لە دەستدا

شوانێك لە لۆفەكانی سپیلك گیانی لە دەستدا

پەیامنێری زاری كرمانجی محەمەد ئامۆكەیی لە دەڤەری هەریر رایگەیاند، شوانێك لە كاتی پەڕینەوە لە شەقام لە لۆفەكانی سپیلك قەلابێك خۆی لێ دەدات و دەمودەست گیان لە دەست دەدات، شۆفێرەكەش بەهۆی وەرگەڕانی قەلابەكەی بریندار دەبێت.
پەیامنێری زاری كرمانجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" شوانەكە ناوی عەباس گولەكەیە و تەمەنی 24 ساڵ بووە، لە كاتی پەڕینەوە لە شەقام لە لۆفەكانی سپیلك قەلابەیەك ستۆپی نامێنێت و خۆی بە شوانەكە دەدات، دواتریش وەردەگەڕێت، لە ئەنجامدا شوانە گیان لە دەست دەدات و شۆفێرەكەش بریندار دەبێت، تەرمی شوانەكە بۆ پزیشكی دادی هەولێر گواسترایەوە، بریندارەكەش بۆ چارەسەر رەوانەی هەولێر كراوە.

زۆرترین بینراو