شوێنەوارەكانی زەردەشتییەكان لە سنووری سلێمانی پارێزراو نین

شوێنەوارەكانی زەردەشتییەكان لە سنووری سلێمانی پارێزراو نین

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لە سنووری قەزای ئاكرێ ژمارەیەك شوێنەواری ئاینی زەردەشتی بینراون كە نازانرێت مێژووەكەی بۆ چ سەردەمێك دەگەرێتەوە. نوێنەری زەردەشتییەكانی كوردستانیش ئاماژە بەوە دەكات لە سنووری دهۆك شوێنەوارەكانمان پارێزراون بەڵام لە سنووری سلێمانی پارێزراون نین و رێگە نادەن نۆژەن بكەینەوە.
حازم عەلی، چالاكوان لە سنووری قەزای ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە سنووری قەزای ئاكرێ هەشت شوێنەوار دۆزراونەتەوە كە پێكدێن لە "ئەشكەوتی خەڵوە، قوتابخانە، قەبرستان، چەندین شوێنەواری تری زەردەشتی، یەهودی و موسڵمان" ئەم شوێنەوارانە مێژوویەكی كۆنیان هەیە و پێشتر زەردەشتی لەو ناوچانە ژیاون.
عەلی، ئاشكراشی كرد :" تا ئێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەسەر شوێنەوارەكان نەكراوە بۆ ئەوەی بزانرێت مێژووەكەی بۆ چ سەردەمێك دەگەرێتەوە پێشتر زەردەشتی لەو ناوچانە نیشتەجێبوونە، بە گشتی شوێنەوارەكان وەك پێویست پارێزراو نین بەهۆی ئەوەی لەسەردەمی پێشوو بەهۆی شۆڕشەكانی كوردستان چەندین جار سوتێنراون و وێرانكراون، بەڵام دوای راپەڕینی ساڵی 1991 ی كوردستان شوێنەوارەكان لەلایەن موختارەكان پارێزراو بوونە.
ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكانی كوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" لە هەرێمی كوردستان لە چەندین ناوچە شوێنەوارەی زەردەشتییەكان هەن و پارێزراون لە هەندێك ناوچە نۆژەنكراونەتەوە و هەندێكیش لە ناوچوونە، بەڵام بە گشتی لە سنووری پارێزگای دهۆك شوێنەوارەكانی زەردەشتییەكان پارێزراو بوونە.
نوێنەری زەردەشتییەكانی كوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان دەشڵی:" بڕیارە شوێنەوارەكانی زەردەشتییەكان نۆژەن بكرێنەوە، بەڵام بەداخەوە چەندین جار داوامان كردووە وەك زەردەشتی هەوڵیشمان داوە شوێنەوارەكانی زەردەشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی نۆژەنبكەینەوە، بەڵام رێگەیان بە ئێمە نەدراوە و چەندین جار گۆڕەكان هەڵدراونەتەوە".

زۆرترین بینراو