شۆبۆشی گیانی لەدەستدا

شۆبۆشی گیانی لەدەستدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: میدیاكانی ژاپۆن لە هەواڵێكیاندا رایانگەیاند، كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پاڵەوانێكی سومۆی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.
شارلی كیۆتاكا سویتاكاشی شۆبوشی تەمەن 28 ساڵ دوای ئەوەی ماوەی مانگێكە توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە، بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە بەشێكی زۆری جەستەی لەكاركەوت و دواجار گیانی لەدەستدا.
ئەو یاریزانە لە سەرەتای نەخۆشیەكەیدا پلەی گەرمی بەرزبۆتەوە، پاشان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەردەوام دۆخی تەندروستی بەرەو خراپترچووە، تا كار گەیشتۆتە ئەوەی لە بەشی چاودێری چڕدا جێگیر بكرێت.
دواجار دوای ململانێیەكی یەك مانگی ئەو یاریزانە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداو كۆتایی بە ژیانی هات، مردنی ئەم یاریزانە ژاپۆنیەكانی توشی شۆك كرد، چونكە ئەم یاریزانە تەمەنێكی كەمی هەبووە و ئەوەندەی تێبینی كرابێت لە ژاپۆن ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵەوە بووە.
سومۆ یەكێكە لەو جۆرە وەرزشانەی كە زیاتر لەسەر شێوازی زۆرانبازیەو یارییەكی میللی ژاپۆنیەكانەو هەوادارێكی زۆری هەیە، بەهۆی ئەو مێژووە كۆنەی كە ئەو یارییە لەو وڵاتەدا هەیەتی.

زۆرترین بینراو