شەش هاووڵاتی دیكە لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوون

شەش هاووڵاتی دیكە لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوون

بە پێی زانیارییەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لە دوو گەڕەكی قەزای سۆران شەش هاووڵاتی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هاتووە " لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران، پێنج پیاو ئافرەتێك، دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەكەكانی برایەتی و ٢٦گولان و كۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون".

بیروڕا

زۆرترین بینراو