شەوێك

سەنگەر ئاكرەیی

شەوێك لەو شەوە ئاڵتونییانەی ژیانم

مرواریەكم لە دەریای خەیاڵم دەرئانی.

من كاڵ بووم

گاوڕێكی عیشق نەناس.

من پڕ بووم لە بەتاڵی.

پڕ بووم لە خۆم!

و دوبارە بونێكی ڕۆتیناوی..

تاكو شەوێك..!

خرخاڵ زێڕینێكی شەپاڵ یەڵدا.

هات!

هاتوو چاومی خستە تاوی عەشقەوە.

هاتو من پێكەنیم.

هاتوو دڵمی تاواند لە گەرم.

دومانەكەی تاوانی دڵم، سور بوو

سوور سور، بە ڕەنگی خوێن.

تێكهەڵ بووین ئێمە.

تێكچوین و هاتین.

تێكئاڵاین و فڕین.

باڵ بە باڵ،!

خەندە بە خەندە،!

ئەو منی خۆشەویست،!

و

من! بەڵام ئەوم پەرستی..

تاوێك بوو!،

بو بە خوام.،

خوایەك پڕ لە بەزەیی وعەشقی زەویانی.

خوایەك بە بسكی ڕەش.

بە چاوی ڕەش.

بە لێوی سور و وەك شووتی، شیرن!

ها ئەمشەو یادی ئەكەم.

لەم تاریكایەدا!

ژورەكەم ڕوناك بووە بە هەواڵی خەیاڵكردنی ئەم خوایە..

شەوێكی سوور

و

شەوێكی پڕ لە ئاهەنگی شا بوونەوە!

شەوێكی خۆشەویستن!

شەوێكی دوبارە لە ژیان بوونە ئەمشەو..

من بە تۆوە ئەم دێوانەیەم ها!!!

خاتونی خڕخاڵ زێڕین و شەپاڵ ڕەش..

خۆشم ئەوێ بە پانتایی دەریاكان

و

بە قەدەر گەورەیی پێكەنینی خوا...

نە خوام ئەمرێت

و

نە تۆ لێم دوری..

بڕیار وایە

 بۆ تۆ بژیم تا  هەتایی..

 

زۆرترین بینراو