شەڕی بە ناوبانگی مەیدان و مۆریك ( هاودیان –مەزنێ )

فازل هاودیانی

شەری مەیدان مۆریك یەكێكە لەو شەرە بەناونگانەی مێژووی گەلی كوردمان ، كەپڕە لە سەروەری و فیداكاری وسەركەوتن لە وو شەرە دا شۆرش گێرانی بارزانی رۆلی سەركەوتنیان تێدا دیت ، لە ساڵی ١٩٤٥ كە رژێمی عیراق بە تەواوی هێزیسەربازی و خۆ ئامادەكردنێكی بە هێز دەیویست لە ( دەشتە دیان ) لە گوندی بادلیان پێشرەوی بكات لە رووباری كونەمار بپەرێتەوە بۆ گرتنی چیای قەلەندەر وتەواوی سنوری ( دۆلەمەریان ) و ( میرگەسۆر) پێشتر هێزی پێشمەرگە ئاگاداری ئەم هێرشەبوون ، لەسەر هەرسێ كۆپەكانی ( هاودیان ) خۆیان حەشار دابوو كە زالە بەسەر لە شكرەكە. كە هێرشەكە پەریەوە گەیشتە (مەیدان مۆریك) یەكسەر پێشمەرگەكان بۆیان دابەزین و هێرشیان كردە سەر تەواوی لەشكرەكەیان بەزاند بە دەیان لاشە لە مەیدانی جەنگ جێ ماون دوژمن ناچار كرا بگەرێتەوە ( دیانا ).
(مەیدان مۆریك ) ئەو شوێنەیە كە دەكەوێتە نێوان ( هاودیان – مەزنێ) كە ئێستە شوێنی (ناحیە و شارەوانی مەزنێ یە).
لەم شەڕەدا سەرپەرشتی یەكەم (شێخ محمد صدیق) بوو لەگەل فەرماندەكان ( حمد ئاغای مێرگەسۆری و نوری شێروانی ) لەم شەرەدا زیانی پێشمەرگە (٥) شەهید بوون.
بۆ جاری دووەم لە بەرواری ٢٧ی تەمموزی ١٩٦٣ جارێكی تر ڕژێمی بەعس بە هێزێكی سەربازی و تۆپ و دەبابە هێرشی هێنا بە دوو رەتلەوە رەتلی یەكەم لە رووباری (هاودیان ) ەریوە بۆ باسكی ( دەری ) رەتلی دووەم بۆ سەر( ئەشكەوتی هاودیان ) كە مەبەستیان بۆ بەرەو سنوری بارزان بچن ، سەرپەرشتیاری پێشمەرگە قارەمانەكان فەرماندە ( كەكۆ مەلا علی مێرگەسۆری ) بوو شەرەكە بە تۆپ و فرۆكە بۆردومانی پێشمەرگەی كرد بەلام ڕژێم شكەستی هێنا بۆ دووەم رۆژپەلاماری پێشمەرگەی داو ئەو جارە دوژمن گەیشتە (مەیدان مۆریك ) كە لەوشەرەدا ( فتاح كاوانی) شەهید دەبی دوژمن بە هێزی پیادە و فرۆكە و جاشەكان لە پەلاماردان بەردەوام بوون پێشمەرگە ناچار بوو پاشەكشە بكات تا (مێرگەسور) لەم شەرەدا رژێمی بەعس لە ٢٠-٧-١٩٦٣ (گوندی هاودیان ) سوتاند بەلام دوژمن نەی توانی مەرامی خۆی ئەنجام بدات دووبارە لەم شەڕەدا بریندارێك هەبوو ئەویش ( مام حوسێن شێخ سیدەیی ) كەبەسەختی برینداربوو شەرەكە كۆتای هات دووژمن دوبارە ناچار بوو لە سنوری دۆلەمەریان و ناحیەی مەزنێ بمێنێتەوە نەی توانی بگاتە سنوری بارزان ئەوانە لەسەری دووەمی مەیدان مۆریك (١٩٦٣) لە گوندی هاودیان كەبەشداری بوون ( سەید سالح –سید جعفر –خاخۆ حمد –عبدالقادر مصگفی – عبدالله حسین) ، بوون
بۆ ئێستاشی لەگەل بێ داگیركەران خەباتی بەگری و شۆرشی رزگاریخوازی كوران بەناڕەواو زولم دەزانن ، بە پێچەوانە ئێمە تەنها داوای ئازادی و ماف و یەكسانی سەربەخۆی دەكەین ، لای هەمووان روونە هەرگیز گەلی كورد بە ئارەزووی خۆی پەنای بۆ خەباتی زۆرمان بەسەر ئەوانەوە هەیە . ئەمرۆكەش ئەو دەست كەوتانەی وەدەستمان هێناوە بە دەریایەكی خوێن هێناومانەتەدی گەرچی لە ئاست ئەو قوربانیانەنین و زیاتریش كە داوامانن ، ئێمەی كورد بۆ ئەو ئاكامەتێ كۆشاو بن و تێ دەكۆشین ئیرادە و بروای قولمان بە كێشەی گەلەكەمان هەیە كە زولم لێ كراوین هەمیشە وشەی سەرزارمانە كوردستان یان نەمان.

سەرچاوە:
- بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد – سەرۆك مەسعود بارزانی.
- خەلكی بە تەمەنی گوند.

زۆرترین بینراو