عەلی حسێن : كورد بەردەوام كێشەی لەگەڵ حكوومەتەكانی عیراق هەبووە

عەلی حسێن : كورد بەردەوام كێشەی لەگەڵ حكوومەتەكانی عیراق هەبووە

رەمەزان هەرنی – هەولێر : پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە و ماوەیەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا باڵی بەسەر جیهاندا كێشابوو ئەوان بە رێگای جیاواز پەیوەندییان هەبوو لەگەڵ یەك ، پەیوەندییەكانیان بەردەوامە ئەگەرچی ماوەیەكە بەهۆی ئەو باروودۆخەی لە كوردستان بۆنی هەیە بەهۆی رێكارەكانی وپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر یەك مێز كۆنەبوونیەوە بەڵام هیچ رێگرییەك نیە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پرسە نیشتیمانیەكان كۆ ببنەوە یەك دەنگ و هەوڵوێست بن .
عەلی حسێن ،بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستان و عیراقی پارتی دیموكراتی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند : لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پارت و هێزو لایەنەكان ، ئاسایە زۆر كەر هەلایەنێك كۆمەلێك تێبینمان هەیە لەسەر شێوەی حومكرانی یان شێوەی كاركردن ، ئەگەر ئۆپۆزوسیون تێبینیەكی هەیە زۆر ئاسایە ، بەڵام خاڵی هاوبەشمان هەیە لە سەرئاستی كوردستان و عیراق ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەعیراق مەرج نیە لە هەندێك بابەت تێبینیمان هەبێت یان رەخنە دەگرین ، رەنگە بەهۆی هەندێك بابەت وا دەربكەوێت كە لێك دووریەك هەیە بەڵام لەیەك دوور نین و كۆبوونەوەی پەیوەندیمان هەر هەیە ئەوانەی كەلە حوكمرانی هاوبەشن رێككەوتنێكمان هەیە لەسەر شێوەی كاركردنمان پێكەوە لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی هەرێمیش پەیوەندی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكوومەت پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ ڵایەنەكان بەتایبەتی بۆ گرفتەكانی بەغدا وە زۆربەی زۆری گرفتەكان یان بابەتی پشتگیری بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق مستەفا كازمی یان هەر گۆرانكاریەك كە بۆچۆنی لایەنە سیاسییەكانی وەرگیراوە بە هەماهەنگی بوویە لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكان ، بەدڵنیایی یەوە لەو ماوەیەی داهاتوو قوناغێكی تری كۆبوونەوەو دانیشتنەكان دەستپێدەكەنەوە لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .
گوتیشی : ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بڵاوبوویتەوە رێنمایەكان هەن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە بەخوشحاڵیەوە لە كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەنگاوی باش نراوە و لە رۆی خوپارێزیەوە زۆر باش بووە ، هەركاتێك ئەو دەرفەتانە بۆنەوە لەرۆی تەندروستیەوە بتوانین هاتوچۆ بكەین قوناغی نویێ دیداراو كۆبوونەوە بەردەوامدەبێت بەپێی پێویست مەرج نیە هەموولایەنەكان پێكەوە كۆببنەوە، بەڵام ئەو لایانەنەی پێویستن پێكەوە كۆ دەبنەوە گفتوگۆی راستەوخۆ ناراستەوخۆ مان دەبێت، ئێستاش گفتوگۆ هەرهەیە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكان لەبەر ئەوەی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی ئەوە دەخوازیت بەردەوام ئاگامان لەیەكتر بێت و هەماهەنگیمان هەبێت لێرەو لەوێ ئەگەر رای جیاوازیش هەبێت بەڵام پێویستە هەوڵبدەین لەسەر خاڵە هاوبەشەكان كاربكەین بۆ ئەوەی بتوانین بەهەماهەنگی ئەم دۆخە سیاسییەو تەندروستیە وئابووریە كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان بووتەوە تێپەرێنین."
ئاماژەی بەوەشكرد" دۆخی سیاسی عێراق لە دوای ساڵی 2003 ێیەوە نەیان توانیوە لەئاستی داخوازییەكانی شەقامی عێراقی بن، ئەمەش بۆ هۆكاری ئەوەی كۆتایی ساڵی رابردوو زۆربەی زۆری پارێزگاكان بەتایبەتی خواروی بەغدا و ناوەڕاستیش بەتایبەتی شیعە نارەزایی دەربری و بەهۆی كەمی خزمەتگوزاری و نادادی و ناڕاستی و لە چوار چێوەی حوكمرانی لە قەوارە سیاسییەكان و حوكمرانە چەند ساڵەی رابردوو، گرفتەكان زۆر بەی زۆری رووبەرووی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەست لەكارێشاوەی عێراق بوویەوە، ئەمە هەمووی پەیوەست نەبوو بە عادل عەبدولمەهدی، بەڵكۆ كابینە كانی رابردوو، پێش مستەفا كازمی، كە ئێستا بووە سەرۆك وەزیرانی عێراق چەندین كەس راسپێردران كە ببن بە سەرۆك وەزیران بەڵام لەسەری رێكنەدەكەوتن یان دەنگی شەقام زۆر بەرز دەبێتەوە، بەڵام هەرچی كازمی یە كاندیدی هاوبەش بوو كە زۆربەی لایەنەكان لەسەری كۆك بن."
ئەوەشی خستەڕوو" كورد لە عێراق لە دوای ساڵی 2003 ێیەوە گرفتی لەگەڵ حكومەتەكانی یەك لەدوای یەكی عێراق هەبووە، بەڵام رێژەیی بووە لەگەڵ هەموو كابینەكان یەك ئاست نەبوون گرفتەكان، بەڵام كێشەی سەرەكی كورد لەگەڵ عیراق جێبەجێنەكردنی ماددە دەستوریەكانە كە پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كۆمەڵێك یاسا، ماددەی دەستوری هەیە یاسای بۆ دەرنەكراوە وەك یاسای نەوت و غاز و زۆر بابەتی تری یاسایی كە پێویستن، كێشەكانی رابردوومان ئەوە بوو دەستور جێبەجێ نەدەكرا بەو هۆیەوە كێشەو گرفت دروست دەبوو لە نێوان كوردستان و عێراق، وەك پێویست لە بەرنامەی مستەفا كازمی، رازینین ئەوەی كە پێشكەشكرا، بەڵام لە دانیشتنەكانمان لێك تێگەیشتنێكی باش هەبووە خۆدی خۆی كەسێك بووە نیزیك لە جۆڵەی سیاسی عێراق لەكاتی خۆی لە سەردەمی ئۆپۆزوسیون لە دەرەوە لە جۆڵەی كوردیش و كەسێك بووە لە دەزگایەكی گرنگی مخابارات هەواڵگیری عیراق بووە شارەزایەكی تەواوی هەیە لە دۆخی عێراق لەرۆی ئابووری و سیاسی و پێكهاتەیی، ئومێد دەكەین لە داهاتوودا كازمی بەشێك لە كێشەو گرفتەكان كورد چارەسەر بكات ئەگەر هەمووانیش چارەسەر نەكات."

زۆرترین بینراو