فلیمێكی كرچ و كاڵ كەھەڵقووڵاوی رقی ناحەزانە ناتوانێ مێژووی بەرگری گەلی كوردستان بشێوێنێ

وەیسی سەعید وەیسی 
شتێكی بەڵگە نەویستە لەشەڕی رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی داعشدا سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەتیی شەڕێكی جیهانیی دژی تیرۆری كردووە، بەمەش جیهان قەرزاری سەرۆك و پێشمەرگە و گەلی كوردستانن. چونكە لەم پێناوەدا (1921) شەھیدو(10757)بریندار و (63) دیل و بێسەرو شوێنی دا بۆیەش تا ھەتا ھەتایە سەرۆك مسعود بارزانی وەك سمبولێك بۆ بەرخودانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە.
ھیچ كەس و لایەن و ووڵاتێك ناتوانێ ئەو راستیە بشارێتەوە دەرھێنانی فیلمێكی كرچ و كاڵ كە ھەڵقووڵاویی رقی ناحەزەكانە ناتوانێ  مێژووی بەرگری گەلی كوردستان بشێوێنێ و لەشكۆی سەرۆك بارزانی كەم بكاتەوە، ھیچ كات تیشكی راستی بەبێژنگی درۆناگیرێت.
بەدڵنیایەوە ئەو فیلمە ئێرانییەپ ێگەی سەرۆكی بەھێزتر كرد سەلماندی ھەركەسێك سازش لەسەر پرسە نەتەوەییەكاندا نەكات دەبێتە ئامانجی نەیاران.
سەرۆك بارزانی لەژیانیدا  ھەمووکات وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەن ەك ھیچ ناونیشانی تر وە پێشمەرگایەتیشی بەخاڵێکی پڕ لە شانازی لە ژیانی خۆی داناوە، لەم رێگایەدا زۆر ھەورازو نشێوی بینیوەو رووبەرووی زۆ قۆناغی جیاواز بووەتەوە،بەڵام لەسەنگەردا کۆلی نەداوە ووەک بەرزترین کێوەی کوردستان، ھەر بەسەر بەرزی ماوەتەوە، لەكاتی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، وەك سەركردەیەك لەسەنگەرەكانی بەرگری دابوو، رێگای نەدا نەیارانی گەلەكەمان  پیلانەكانیان دژ بە گەلی كوردستان سەربكەوێت، بەمەش ئەفسانەی داعشیان تێكشاند و كوردستان و  یٔیرادەی تاكی كورد و شكۆی پێشمەرگە پاراست.
ھەربەمەش نەوەستا بەڵكو بڕیاری یٔەنجامدانی ریفراندۆمی دا کە سوپاس بۆ خوای گەورە تواندرا دەسکەوتێکی تری مێژوویی لەپاڵ ھەموو دەسكەوتەكانی تردا تۆماربكات، كە لەسەد ساڵی رابردوودی خەباتی گەلەکەماندا تۆمارنەكرابوو، كە 93% خەڵكی كوردستان، بە بەڵێ دەنگیدا بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە جیھانیان راگەیاند کە دەوڵەتمان دەوێت، کە ئەمەش گەورەترین رووداوی مێژوویی بوو لە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا، کە بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی، چونکە بەدڵنیایەوە ئەگەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئاستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەر تاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆیەش ریفراندۆم  وەك دەنگی سێ ملیۆن ھاوڵاتی بەزیندووی دەمێنێتەوە تاكاتی خۆیی،بەمەش دەردەكەوێت ئەم ھەڵمەتە ئیعلامییە و سیاسیەیی ئەنجام دەدرێت، تەنھا بۆ شاردنەوەی راستیەكانە كەلەمەشدا ئەنجام دەرەكانی بەھەڵەدا چوونە، چونكە گەلی كوردستان زۆر لەوان و پیلانەكانیان ھوشیارترە، خەڵك و ھاوپەیمانان و جیھان زۆر چاك دەزانن كێ ئەفسانەی داعشی تێك شكاندن و كێ سەركردایەتی سەنگەرەكانی بەرگری لەكوردستان كرد، لەكویی و لەكام بەرەكانی شەڕ پێشوازی لەشاندو وەڤدە بیانییەكان دەكرا. ئەوانەی لەپشت ئەم فیلمەو سوكایەتیە بوون جگەلە شەرمەزاری ھیچی تریان بۆنەماوەتەوە، چونكە زۆر ئەستەمە بتوانن خۆشەویستی سەرۆك مسعودبارزانی، لەدڵی تاكی كورد دەربھێنن كە ٥٨ ساڵە پێشمەرگە تێدەكۆشێت و خەبات بۆ ئازادی كوردستان دەكات و تێدەكۆشیت بۆ ھێنانەدی خەونی شەھیدان و پاراستنی كەڕامەتی كوردستانیان .
لەناخەوە دەپاڕێمەوە خوای گەورە و میھرەبان تەمەن درێژوت ەندروست باشی بكات بۆ كوردستانیان.

زۆرترین بینراو