فوتبۆڵ یانەیەكی دیكەشی كڕی

فوتبۆڵ یانەیەكی دیكەشی كڕی

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: گرووپەكانی فوتبۆڵ سیتی كە خاوەنداریەتی یانەی مانچستەر سیتی پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەكات، یانەی لۆمێلی بەلجیكی كڕیەوە.
گرووپەكانی فوتبۆڵی سیتی لەو بارەیەوە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەیان بەوەكردوە" كە پشكی گەورەی یانەی لۆمێلی بەلجیكی كە لە خولی پلە دووی ئەو وڵاتە یاری دەكات، لەلایەن ئەو كۆمپانیایە كڕاوەتەوە، ئەمەش لە پێناو فراوانكردنی كارەكانی ئەو كۆمپانیایە لە وڵاتانی ئەوروپادا.
یانەی لۆمێلی بەلجیكی ساڵی 2003 لە شاری لیمبورگ دامەزرێنراوەو لە یاریگەی سۆیڤەرین كە جێگەی هەشت هەزار هاندەر دەبێتەوە، یارییەكانی خۆی بەڕێوەدەبات، كە پێدەچێت دوای وەرگرتنی خاوەندارێتی ئەم یانەیە لە لایەن كۆمپانیا فوتبۆڵ سیتیەوە گۆڕانكاری گەورە بەسەر پێكهاتەی یانەكەو یاریگەكەیدا بێت.
گرووپی فوتبۆڵ سیتی جگە لەم یانەیە، پشكی هەرە زۆری هەریەك لە یانەكانی مانچستەرسیتی، نیویۆرك سیتی لە ئەمریكا، مالبۆرنی سیتی لە ئوسترالیا، یۆكۆهامای ژاپۆن، ئەتلەتیكۆ تۆكیۆی ئۆروگوای، گیرۆنای ئیسپانیا، سیچوان ڤییۆنیوی چین، مۆمبای سیتی لە هیندستان كڕیوەتەوە.

زۆرترین بینراو