فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بناری قەندیلیان بۆردومان كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بناری قەندیلیان بۆردومان كرد

زاری كرمانجی-قەسرێ‌: بەهۆكاری بوونی پەكەكە لەناوچەكەدا فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچە شاخاوییەكانی دۆڵی باڵەیان و بناری قەندیل بۆردوومان دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لە بەیانی ئەمڕۆ تا دوای نێوەڕۆ بۆ چەند جارێك ناوچە شاخاوییەكانی بناری قەندیلی دۆڵی باڵەییان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومان كراون و ناوە ناوەش دەنگی بۆردومانەكە دەبیسترێت".
بەگۆتەی خەڵكی گوندەكانی دۆڵی باڵەیان بناری قه‌ندیل، ئەو ناوچانەی بۆردوومان دەكرێن، زیاتر بەرزاییەكان و ناوچە شاخاویەكانی سنوورەكەن و گومان دەكرێت پەكەكە لەم شوێنانە جمووجۆڵیان هەبووبێت.

زۆرترین بینراو