فۆرنایت بەهۆی شكاندنی یاساكان سڕایەوە

فۆرنایت بەهۆی شكاندنی یاساكان سڕایەوە

ئا/ فاتیمە سعدالدین
لە نوێترین ئەپدەیتی فۆرنایتدا كۆمپانیای ئیپیك گەیمس هەستا بە كەمكردنەوەی نرخی كڕینی ڤی بەكسەكانی كە پێشووتر بە 9.99 دۆلاری ئەمەریكی هەزار ڤی بەكست دەكڕی، بەڵام ئێستا كراوەتە 7.99 دۆلار، كە ئەمەش یاسا و پڕەنسیپەكانی ئاپ ستۆر و پلەی ستۆری شكاند بەم هۆیەشەوە یارییەكە سڕایەوە لەلایەن دوو كۆمپانیایەكە.
ماڵپەری theverge ئاشكرایان كرد كە كۆمپانیای ئیپیك گەیمس ئاگاداری ئەوە یاسایانە بووە و ئاگای لەوە هەبوو كە ئەو هەنگاونانە دەبێ باجەكەشی بداتەوە، بۆیە ڕاستەوخۆ دوای ئەپدەیتەكە ڤیدیۆیەكی كورتیان لەسەر كەمپینی هاشتاگ فریی فۆرنایتیان ''Free Fortnite#''یان بڵاو كردەوە و داوایان لە بەكارهێنەران كرد كە پشتگیری لە كەمپینەكە بكەن.
ئەم هەنگاوەی فۆرنایت بوو بەجێگای دڵخۆشی بەكارهێنەران، بەڵام لە یاساكان لایدا بۆیە كۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ بڕیاریاندا لە بازاڕە ئەلیكترۆنییەكانیان بیسڕنەوە، چونكە نرخەكە لە %20 دابەزیوە و بەو رێژەیەش زیانی لە كۆمپانیاكانی ئەپڵ و گووگڵ داوە، بۆیە ناچاربوون بیسڕنەوە.
یاری بەناوبانگی فۆرنایت یان Fortnite لە 25ی تەمووزی 2017 دا بەردەستبوو بۆ بەكارهێنان، ئەو یارییە لەلایەن "دارین سێگ"ەوە دەرهێنراوە و دیزاینی یارییەكەی كردووە، یارییەكە سەرەتا بۆ ئامێرەكانی "PlayStation 4، Xbox One، Microsoft Windows" بەردەست بوو، بەڵام ئێستها دەتوانی لەرێی سیستەمی IOS و ئەندرۆیدیشەوە یاریەكە بكەیت، بەڵام لە نوێترین ئەپدەیتدا بەهۆی دابەزاندنی نرخی كڕینی ڤی بەكسەكانی و زیان گەیاندن لە ئەپڵ و گووگڵ لە ئاپ ستۆر و پلەی ستۆر سڕایەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو