فیلم كارتۆنی كچە وردیلە

فیلم كارتۆنی كچە وردیلە

ئامادەكردنی. شەیما حەسۆ شێخ بزێنی
فیلم كارتۆنی كچە وردیلە یەكێكە لەو فیلم كارتۆنیانەی كە زۆربەمان بینیومانە، لەو فیلمەدا كۆمەڵێك باس و سەرنجی تێدایە سەبارەت بە ئاست و پێوەری كەسەكان و بۆ ژیان كردن و چۆنیەتی بینینی جوانی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر ئەمەش بۆچونەكەی فەیلەسوفی هیند (تاگور)مان بیردێنێتەوە كاتێك لەگەڵ (ئەنشتاین)دا دەكەونە گتفتوگۆ سەبارەت بەهەقیقەت و جوانی.
هەمیشە كە كاتی سەیركردنی ئەم فیلمەكارتۆنیەدا لە بەشێكیدا دەكەوتمە پرسیارەوە، ئەو بەشەی: كاتێك كچە وردیلە دەیەوێ زەواج لەگەڵ قالۆنچەكەدا بكات بۆ ئەوە قالۆنچەكە دەیەوێ بە هاورێكانی بناسێنێ لە هەمان كاتدا قالۆنچەكانی هاوڕێی لەگەڵ شێوازێكی تری بوونەوەر زەواجیان كردووە. ئەوانیش جۆرە كرمێكن كە سمێڵیان هەیە، كاتێك كچە وردیلە دەچێتە ناویان هەمووان با تانەوە بە قالۆنچەكە دەڵێن كە ئەمە زۆر ناشرینەو سمێڵی نیە، ئەمە رێژەی بیركردنەوەی ئەوانە لەسەر جوانی. پرسیارەكە لە هەمان قسەكردنی ئەوانەوە دروست بووە لە كاتێكدا كچە وردیلە جوانترین و ناسكترین كچی نێو فیلم كارتۆنیەكەیە بەڵام ئەوان زۆر بە ناشیرنی دەزانن.
لێرەش قسەیەكی «تاگورمان» بیردێنێتەوە كاتێك باس لە جوانی دەكات دەڵێت: جوانی ڕێژەیە، جوانی پشت دەبەستێت بە چاودێری مرۆڤ بۆی، واتا سەرنجمان گەر لەسەر شێوازێك بێت لە جوانی ئەوا ئەو شێوازە دەكەینە پێوەری جوانی بۆ ژیانمان، وە دەڵێ: هیچ جوانیەك بوونی نیە بەبێ پەرۆش بوون بۆی واتا سەرنجی ئێمە پەرۆشی ئێمە ئاستی جوانی دیاری دەكات، لە كاتێكدا لە فیلم كارتۆنیەكە هەمان مەبەست بە شێوازێكی سادە دەخاتە ڕوو!
وە لە كۆتایدا كچە وردیلە دەبێتە شاژنی پۆلێك لە پەپوولەو هاوسەری پاشای پەپوولەكان وەك جوانترین بوون یاخود كچ دیاری دەكرێت كەواتە هەموو بوونێك لە خۆیدا جوانی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ قسەكەی ئەنشتاین لە هەمان گفتوگۆدا كاتێك دەڵێت: جوانی و هەقیقەت لە سرووشتدا ڕەهان و لە هەموو ئاستێك و لە هەموو شێوازێكدا بە ڕێژەی ٪‏١٠٠ هەن و ئەم بوونەی جوانی پەیوەندی نیە بە ئاگای مرۆڤەوە.
لە كۆتایدا دەمەوێ بڵێم: هیچ شتێك پێوەر نیە بۆ جوانی، شێوازی تێڕوانیمان بۆ جوانی كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە شێوازی جوانی گۆرانگاریەكی زۆری تێدایە بە بەراورد لە شوێنێكیتردا. كەواتە پێویست نیە ئافرەت هەوڵبدات وەك: مۆنیكا یان ئەنجێلاجولی یان هەر مەخلوقێكی تر كە لە دونیای سەردەمدا باوە وابین، ئەم هەمووە دووبارەییە بەسە سرووشت یەك جۆر كەسی لە یەك شێواز پێویستە دووبارە بوونەوەی هەمان شێواز لە سرووشتدا هۆكارە بۆ تێكچوونی و زیادەڕەوی لە بونەوەرەكانیدا. ئەوەی دروستمان دەكات و بوونمان دەسەڵمێنێت بڕوا بەخۆبوونێكی رەهایە".

 

 

 

 

زۆرترین بینراو