فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری دەداتە كەناڵەكانی راگەیاندن

فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری دەداتە كەناڵەكانی راگەیاندن

زاری كرمانجی: فەرمانگەی داواكاری گشتی هۆشداری دەدات كە هەر كەس و كەناڵێك هەوڵی سارد كردنەوەی هاووڵاتییان بدات لە خۆپارێزی لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبەڕووی لێ پێچینەوەی دەكەنەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە" بەپێی ئەو زانیاری و داتاو پشكنینانەی كە لە لایەن لایەنە تەندروستییەكانەوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر و مەترسیدارترە لەوەی كە لە رابردوو دا هەبووە".
ئاماژە بەوەشكراوە " داوا لە زانایانی ئاینی و رۆشنبیران و دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین رۆڵی ئەرێنی ببینن لە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان, هەروەك پێشتر بە سوپاسەوە ئەو رۆڵەیان بینیوە, داواش لە كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا دەكەین كە بەرپرسانە هەڵسوكەت بكەن و لە مەترسی ڤایرۆسەكە كەم نەكەنەوە و نەبنە هۆكاری لاوازكردنی بڕوا و متمانەی هاووڵاتییان بەپێچەوانەوە ناچار دەبین رێكاری یاسای بگرینە بەر دژ بە سەرپێچی كاران".

 

 

 

زۆرترین بینراو