قائیمقامیەتی رواندز كۆمەك و هاوكاری دەگەینێتە كەسانی پێویست

قائیمقامیەتی رواندز كۆمەك و هاوكاری دەگەینێتە كەسانی پێویست

زاری كرمانجی-رواندز: لیژنەیەك لەلایەن قایمقامیەتی رواندز بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگا و ڕێكخراوەكان بە كەسانی پێویست پێكهێنراوە

بەمەبەستی ڕێكخستن و دانانی پلانێكی گوونجاو بۆ كارە خێرخوازییەكان، لەلایەن ئیدارەی رواندز لیژنەیەك پێكهاتووە بۆ سەرپەرشتیكردن و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و ڕێكخراو و كەسانی خێرخواز، هەروەها بۆ گەیاندنی هاوكاری و كۆمەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دووای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەستەمایەتییان بۆ دروست بووە و ناتووانن وەك پێویست خواردەمەنی ڕۆژانەیان دابین بكەن.

بۆ ئەوەی لەمەو دووا بەشێوەیەكی ڕێك و پێك بەخشین و هاوكارییەكان بگاتە خەڵكی پێویست، داوا لە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و هەموو ئەو كەسە دڵسۆزانە دەكەین بۆ هەماهەنگی كردن و كاڕ ئاسانی و دانانی بەرنامەیەكی باشتر بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانانەی كە پێویستن لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە پەیوەندی بكەن.

زۆرترین بینراو