قائیمقام و ناحیەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێت

قائیمقام و ناحیەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێت

زاری كرمانجی: بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون گۆڕانكاری قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی دەڤەری سۆران بەم جۆرە دەبێت.
قائێمقامی چۆمان ئەحمەد قادر، دەگوازرێتەوە قەزای رواندز، كوێستان ئەحمەد قائیمقامی رواندز دەگوازرێتەوە قەزای خەبات، سوار ئەكرەم قائیمقامی خەبات بە وەكاڵەت، وەك قائیمقام دەگوازرێتەوە چۆمان.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران دەگوازرێتەوە دیانا، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا دەگوازرێتەوە خەلیفان و كاروان كەریم خان دەگوازرێتەوە ناحیەی هەریر.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا " گۆڕانكارییەكان گشت بەڕێوەبەری ناحییەكان دەگرێتەوە"، لە بارەی قائیمقامی سۆران و مێرگەسۆریش گووتی" كرمانجی عزەت، قائیمقامی سۆران لە پۆستی قائیمقامییەت نامێنێتەوە، رەنگە وەك راوێژكاری وەزارەت دەست بەكار بێت، بیر لەوە كراوەتە كەسێك بۆ شوێنی ناوبراو دیاری بكرێت، بۆ قائیمقامی مێرگەسۆریش تا ئێستا هیچ پلانێك باس نەكراوە".
سەرچاوەكەی زاركرمانجی ئاماژەی بەوەدا" بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەم گۆڕانكارییانە دواكەوتووە، لە ماوەیەكی نزیك دەكەونە واری جێبەجێ كردنەوە".

زۆرترین بینراو