قایمقامی مێرگەسۆر ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جەژن دەركرد

قایمقامی مێرگەسۆر ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جەژن دەركرد

رەمەزان هەرنی – مێرگەسۆر : بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، قایمقامی قەزای مێرگەسۆریش ژمارەی بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جەژن دەركرد.
غەفور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر بەزاری كرمانجی راگەیاند:" لەسنوری قەزای مێرگەسۆر بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و پابەندبوونمان بەرێنمایەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بۆ رۆژانی جەژن ژمارەیەك بڕیاری نوێمان دەركرد بۆ بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و پاراستنی هاووڵاتیان.
قایمقامی مێرگەسۆر گووتیشی:" لەرۆژانی جەژن هاتن بۆ قەزای مێرگەسۆر و چوونە دەرەوە لە قەزا قەدەغەیە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەكانی فریاگوزاری تەندروستی و خزمەتگوزاری گشتی نەبێت، هەر هاووڵاتیك بیەوێت بگەرێتەوە قەزای مێرگەسۆر پێویستە پێش رۆژی چەژن بێت لە رۆژانی جەژن رێگە پێدراو نییە٠
غەفور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر ئاماژەی بەوەشكرد:" بازاڕ و مۆڵ و سۆپەر ماركێت و بەنزینخانەكان بۆ ماوەی ٧٢ كاتژمێر دادەخرێن تەنها دەرمانخانەكان رێگە پێدراون كراوە بن، مەراسیمی جەژن و نوێژی جەژن بەرێوە ناچێت سەردان و قەرە‌بالغی رێگە پێدراو نییە لە رۆژانی جەژندا".

زۆرترین بینراو