قوتابییە تازە وەرگیراوەکان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکەن

قوتابییە تازە وەرگیراوەکان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکەن

 بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ- سۆران: دوای بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو قوتابییانەی لە زانکۆ وپەیمانگاکانی کوردستان وەرگیراون، زانکۆی سۆران رێکارەکانی وەرگرتنی قوتابییان راییدەکات.

حەسەن مستەفا، بەرپرسی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران بە ماڵپەری زاری کرمانجی راگەیاند: ئەم ساڵ ئێمە تەواوی پێداویستی وەرگرتنمان لە ماڵپەری زانکۆی سۆران بڵاوکردەوە، ئەمە جگەلەوەی قوتابییان دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆرمی خۆیان پڕبکەنەوە، هەڵبەت ئەمەش وەک کارئاسانیێک بۆ قوتابییان.

بەرپرسی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران گوتیشی: ئەم ساڵ قوتابییان دەتوانن کەفیل نەهێنن بۆ سۆران، بەڵکو لە نزیکترین دادنوسی خۆیان کەفالەتەکە پڕبکەنەوە و لای ئێمە ئەو کەفالەتە قەبول دەکرێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو