كاتی دابەشكردنی مووچەی مانكی یەك دیاری كرا

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانكی یەك دیاری كرا

بڕیارە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، (کانوونی دووەم )دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریم.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی " سپی میدیا " بڵاوكراوەتەوە و پشتی بەسەرچاوەیەكی ئاگادار بەستووە، لە ١٥ ی کانوونی دووەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ساڵی 2021مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دەربارەی رێژەی بڕینی لە مووچەی ئەو مانگە، بەپێی ئەو زانیاریانە، تا ئێستا رێژەی بڕینی مووچە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە.
بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەش حکومەت پشت بە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیە دەبەستێت کە لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەستی کەوتووە.

زۆرترین بینراو