
كاتی دانانی پارێزگارێك بۆ هەولێر دیاری كرا
چل ڕۆژ زیاتره، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست داوه، تا ئێسته كه‌س وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر دانه‌نراوه و پۆسته‌كه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بردرێت .
فرسه‌ت سۆفی دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕۆژی سێ تشرینی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا و له 18ی هه‌مان مانگ كۆچی دوای كرد.
د.فرسه‌ت سۆفی له ساڵی 1978 له شارۆكه‌ی چۆمان له‌دایكبووه، مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو وه‌ك 41ـه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو،.
له سۆشیال میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی هه‌ندێك كه‌س بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه ده‌بنه پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌وری عیسمه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یاند " پۆستی پارێزگار پۆستێكی گرنگ و هه‌ستیاره، ئه‌و كه‌سانه‌ی داده‌ندرێن پێویسته شیاو بێت و بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه قورسه به‌ڕێوه ببات".
دووپاتیشی كرده‌وه "هێشتا هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، ئه‌م پۆسته پڕده‌كرێته‌وه كه به‌ركه‌وته‌ی پارتی دیموكراتی كردستانه".