كاركردن لە شەلتەری سەگە بێ‌ خاوەنەكانی سۆران بەردەوامە

كاركردن لە شەلتەری سەگە بێ‌ خاوەنەكانی سۆران بەردەوامە

زاری كرمانجی-سۆران:
چەند چالاكوانێكی ژینگە پارێزی سۆران، بە هاوكاری قایمقامی قەزای سۆران، شوێنێك بۆ كۆكردنەوەو سەرپەرشتی كردنی سەگی بەڕەڵاو بیَ خاوه‌نه‌كانی ناو كۆڵان و شەقامەكان دابین دەكەن.
  عەبدولقادر ئیسماعیل، له‌ راگەیانی قایمقامیەتی قەزای سۆران، رایگەیاند " دوای ئەوەی چەند چالاكوانێكی ژینگە پارێزی دواكاریان پێشكەش بە قایمقامی قەزای سۆران كرد، بەمەبەستی دابینكردنی شوێنێك بۆ نەهێشتنی دیاردەی زۆر بوونی سەگە بەڕەلڵاكان لە كۆڵان و شەقامەكانی قەزای سۆران و نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیان، لەهەمانكاتدا پاراستنی مافی ئاژەڵان و زیان پێ نەگەیاندنیان هەروەك لەهەندێ شوێن رووبەروی ئازاردان و كوشتنی تراژیدی بوونەتەوە".
  گوتیشی " لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی قەزای سۆران، داواكاریەكە بە هەند وەرگیراو پرۆژەی دروست كردنی شوێنی حەوانەوەو كۆكردنەوەی سەگە بەڕەڵاكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوەو سەرۆكایەتی شارەوانی سۆرانی راسپارد بۆ دیاریكردنی شوێنی گونجاو بۆ سەرپەرشتیكردنیان، لە ئێستا دەستكراوە بە دروستكردنی شوێنێكەو لە ئایندەیەكی نزیك تەواو دەكرێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو