كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر بە یەكجارەكی دەكەوێتە كار كردنەوە

كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر بە یەكجارەكی دەكەوێتە كار كردنەوە

زاری كرمانجی: سەرپرشتیاری كارگەی بەرهەم هێنانی ئاوەتەماتەی هەریر دەڵێت بەنیازین كارگەكە بە یەكجارەكی بەكار بخەینەوە و تەنها بۆ ئاوەتەماتەش نەبێت بەڵكو بۆ شەربەت و تری و شتی دیكەش سودی لێ وەرگیرێتن و هەلی كاریش بۆ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان دەرەخسێنێت.
لوقمان حەسەن سەرپرشتیاری كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر بە زاری كرمانجی گووت " لە ئێستا لە كار كردنی بەردەوام داین تا كارگە بە زووترین كات بكەوێتەوە كار كردن، بەڵام لە بنەڕەتدا دەمانەوێت كارگەكە وا كار بكاتەوە كە ئیتر نەوەستێت یا تەنها بۆ وەرزێك نەبێت، لەبەر ئەوەی بۆ كارگەیەكی وا گەورە نابێ تەنها بۆ وەرزێك بێت و زیان دەكات، بۆیە خەریكی گۆڕینی هەندێك ئامێرین بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بكەوێتە كار كردن".
لە بارەی كاتی بە ئیش كەوتنی كارگەكە گووتی " حكومەت و وەزارەت بە هەموو شێوەیەك هاوكارمانن تا هەرچی زووە بكەوێتە كار، بەڵام پلانەكە وایە كار كردنێكی بەردەوام بێت و دوای نەمانی تەماتەی كوردستانیش رێگە بدرێت تەماتە لە ئێران و توركیە بهێنین".
روونكردەوە " ئەم كارگەیە لە جۆری و كوالێتی ئاوەتەماتە باشترین جۆر بووە لە عێراق، رۆژانە دەتوانین 24 تەن ئاوەتەماتە بەرهەم بێنین، بۆ ئەم بڕە بەرهەم هێنانەش رۆژانە پێویستی بە بڕێكی زۆری تەماتە دەبێت، بۆ نموونە تەماتەی كوردستان كە ئێستا هەیە، بۆ هەر تەنێك پێویستمان بە نزیكەی 8 تەن تەماتە هەیە، بەڵام ئەگەر تەماتەكەی تایبەت بە دروست كردنی ئاوەتەماتە ئەوە نزیكەی 6 تەن بەسە دەبێت".
لوقمان حەسەن، نەشی شاردەوە " ئەم كارگەیە جگە لە بەرهەم هێنانی ئاوەتەماتە توانای بەرهەم هێنانی شەربەتی ترێ و شتی دیكەشی هەیە كە دەشێ سوودی زۆری لێ ببیندرێت".

 

 

زۆرترین بینراو