كارۆخ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردەوە

كارۆخ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردەوە

ئا: هۆژین شەوكەت دری
كارۆخ ئەمجەد هونەرمەندی لاو نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردەوە، (دێ بكەنە) نوێترین بەرهەمی ئەم هونەرمەندەیە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە.
كارۆخ بە زاری كرمانجی گووت" پاڵپشتی زۆری خێزانەكەم وایلێكردم بەردەوام بم لەسەر گۆرانی گووتن و ئەو رێچكەیە بەرنەدەم، بە تایبەت باوكم هاوكارێكی زۆر باشم بوو، گۆرانیەكانم هەمەجۆرن، یەكەم بەرهەمم ساڵی ٢٠١٩ بڵاو كردەوە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ، (بۆچی زاڵم) لە تێكست و ئاوازی خۆم بوو، تایبەت بە ژیانی كەسێك دروستم كردبوو رووداوێكی راستەقینە بوو كردم بە گۆرانی، كاری موزیكەكەی لە لایەن نامۆ بۆی كرا دەرهێنانەكەی لە ئێران بوو بە دەرهێنەری محەمەد باز".
گووتیشی" (دێ بكەنە)، نویترین بەرهەمی منە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە، تێكست و ئاوازی گۆرانیەكە لەلایەن ئالان حۆسێن بۆی دانراوە، كاری موزیكەكەی نامۆ كردوویەتی، كاری دەرهێنانی كلیپەكە لە لایەن محەمەد باز كراوە، چەندین كاری تریشم لەبەردەستە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئەلبوومێكی گۆرانی و ٢ ڤیدیۆ كلیپ ئامادە دەكەم، دەمەوێت هونەرێكی پاك بكەم دوور بێت لە كێشە نەك بەرهەمێكم هەبێت تووشی پەشیمانیم بكاتەوە، هەردوو بەرهەمەكانم بێ سپۆنسەر بووە هیچ پاڵپشتێكم نەبووە بۆ ئەنجامدانی كارەكانم خۆم كارەكانم بەڕێوە بردووە".

 

زۆرترین بینراو