كاریگەرییەكانی دۆخی ئێستا بەسەر قوتابییان و ئەركی وەزارەتی پەروەردە

كاریگەرییەكانی دۆخی ئێستا بەسەر قوتابییان و ئەركی وەزارەتی پەروەردە

رۆژان قیاس_ سۆران: یەكێك لە رێكارەكانی هەرێم بۆ پێشگریكردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا داخستنی هەموو ناوەندەكانی خوێندن بوو، بەم هۆیەوە قوتابییان لە خوێندن دوور كەوتوونەتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێند دروستكردووە.
مامۆستا ئاوارە كەلێتەی، لەمبارەوە گووتی" بەر لەوەی باس لە لایەنە نەرێنییەكانی دواخستن و راگرتنی دەوام بكەین، پێویستە ئەوە روونبێت كە راگرتنی دەوامی قوتابخانەكان تەنها و تەنها بۆ پارێزراوی فێرخوازانە لەم دەردە كوشندەیە، كە كاریگەری نەرێنیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش بۆشایی لەنێوان فێرخواز و خوێندندا دروست دەكات، بەجۆرێك فێرخوازان بەسەرجەم قۆناغەكانیانەوە لە ژینگەی خوێندن دادەبڕێت".
مامۆستا ئاوارە، لەبارەی ئەركی وەزارەتی پەروەردە بەرامبەر بەرژەوەندییەكانی قوتابییان گووتی" ئەوەی ئێستا كراوە باشترین كارە لە بەرژەوەندی فێرخوازان، هاوكات بە تێگەیشتنی من لەم بارودۆخەدا خێزان ڕۆڵی گرنگ دەبینێت، بۆ ئەوەی بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ فێرخوازاندا بكات، بۆ ئەوەی هانیان بدەن و بەردەوام بن لەسەر خوێندن و پێداچوونەوەی بابەتەكان، پێویستە ئەوە بڵێین بێدەنگی وەزارەتی پەروەردە لەدوای راگەیاندنی پشوو و پێنەدانی بەرچاو روونی لەسەر داهاتووی فێرخوازان كاریگەری نەرێنی جێدەهێڵێت، بەتایبەتیش قۆناغە هەستیارەكانی وەك پۆلی دوازدە و پۆلی نۆیەم. پێویستە لەم كاتەدا پلانێك دابندرێت
لە بەشی دیمانە هەڤپەیڤینێك بخوێنەوە

زۆرترین بینراو