كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سیحر و نوشتە دەكرێت

كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سیحر و نوشتە دەكرێت

زاری كرمانجی: بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ژمارە 153 لە رێكەوتی 14-10-2019 بۆ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی (نوشتە و سحرو جادوو و دەركردنی جن) كەلەلایەن هەندێ كەسی بەرژەوەندیخواز و دوور لە بەهای كۆمەڵایەتی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام، سۆزی خەڵك دەقۆزنەوە، هاوكات بنەبڕكردنی ئەم دیاردەیە یەكێكە لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا. لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی ژمارە (21689) لە رێكەوتی 1-12-2019 وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی دایەوەتەوەو ئاماژە بەوەدراوە " فەرمانی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم كردووە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كاری پێویست بۆ نەهیشتنی ئەم دیاردە ئەنجام بدەن.

زۆرترین بینراو