كار بۆ وەزارەتێكی تایبەت بە شەهیدان دەكرێت بۆ هەموو عێراق

كار بۆ وەزارەتێكی تایبەت بە شەهیدان دەكرێت بۆ هەموو عێراق

زاری كرمانجی: جێگری سەرۆكی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق بە زاری كرمانجی راگەیاند" كار بۆ دروستكردنی وەزارەتێكی تایبەت دەكرێت بە ناوی شەهیدان كە بۆ هەموو عێراق بێت بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
هەدار زبێر بارزانی، روونیكردەوە" واژووی زیاتر لە 100 پەرلەمانتارمان كۆكردەوە بۆ ئەوەی وەزارەتێك دروست بكرێت بە ناوی شەهیدان و لە هەموو عێراق یەك یاسا هەبێت و مووچە و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان یەك بخرێت، هەموو ئامادەكارییەكانمان لە پەرلەمان تەواو كرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغداش پێ رازی بوون، بەڵام ئەو دۆخە ئاڵۆزەی بەسەر عێراق داهات كارەكانی راگرت".
زیاتر گووتی" لەگەڵ هێور بوونەوەی دۆخەكە دەست بە كارەكان دەكەینەوە و بەردەوام دەبین تا ئەو كاتە ئەو كارە سەر دەگرێت لەبەر ئەوەی سوودی زۆری هەیە بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، مەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت و فریا نەكەوین".

زۆرترین بینراو