كار بۆ گەڕاندنەوەی تاقیكردنەوە دەرەكییەكانیان دەكرێت

كار بۆ گەڕاندنەوەی تاقیكردنەوە دەرەكییەكانیان دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: قوتابیانی دەڤەری سۆران دەبێت ساڵانە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە دەرەكییەكانی پۆلی شەشەمی ئاماددەیی سەردانی شاری هەولێر بكەن و داواكارن تاقیكردنەوەكانیان بۆ بهێنرێتەوە سۆران.
لەلایەن خۆیەوە حەسیبە گەردی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، بەزاری كرمانجی رایگەیاند "بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی قوتابیان و پەروەردە لە سنوورەكە، هەوڵەكانمان بەردەوام بووە بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆران، چونكە پێویستیەكی هەرە گرینگە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەرچوار پەروەردەكانی دەڤەری سۆران بكات، هەروەها ببێتە كار ئاسانیش بۆ ئەو قوتابیانەی دەرەكی پۆلی شەشی ئامادەیی كە لەبری هەولێر بتوانن لەسۆران تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن".
گووتیشی " لەبەرنامەماندایە بۆ ئەو مەبەستە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەروەردەكانی هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان) بكەین، بۆ ئەوەی بزانین پێشنیارو هەڵوێستی ئەوانیش چۆنە لەسەر ئەم بابەتەو كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سۆران، بۆ ئەوەی بتوانین كاری جددی تری لەسەر بكەین.

زۆرترین بینراو