كار لەسەر پڕۆژە یاسایی رێكخستنەوەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

كار لەسەر پڕۆژە یاسایی رێكخستنەوەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

زاری كرمانجی-هەولێر: لەپیناو رێكخستنەوەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیاو كەناڵەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستاندا پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان رێكدەخرێت.
موحسین دۆسكی، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند "بەداخەوە میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا لە كوردستاندا بێسەروبەری لە بەكارهێنانیدا هەیە و زۆر جار بووەتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نێونەتەوەیی، ئەمەش پێویستی بە رێكخستنەوە هەیەو دەبێت كەناڵێكی فەرمی حكوومەتی هەرێم هەبێت، كە ببێتە سەرچاوەی هەموو هەواڵەكان لە هەرێمی كوردستاندا".
گووتیشی " لە پیناو رێكخستنەوەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیاو كەناڵەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، وەك لێژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی كوردستان، رەشنووسێكمان بە پرۆژە یاسایەك ئامادە كردووەو لەگەڵ پسپۆڕان و راوێژكارانی لیژنەكە گفتگۆی لەسەر دەكەین و دواتر لە چەند سـمینارێكدا گفتگۆ لەبارەی رەشنووسەكە دەكەین، تا دەیكەینە پرۆژە و دەیخەینە بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی.


زانیاری زیاتر لە دیدارێكی دووشەممەی داهاتووی هەفتەنامەی زاری كرمانجی بخوێنەوە

 

زۆرترین بینراو