كاڤانی و پیسكارا بۆ شوێنی لاوتارۆ

كاڤانی و پیسكارا بۆ شوێنی لاوتارۆ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای زیاتر بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرنگی پێدانی بەرشەلۆنە بە یاریزان لاوتارۆ
مارتینزی هێرشبەری ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلان، یانە ئیتاڵییەكە دوو یاریزانی بۆ شوێنگرەوەی ئەم یاریزانە دەستنیشان كردووە،
پێگەی سكای سپۆرتسی ئیتاڵی لە هەواڵێكی ئاماژەی بەوە كردووە ئینتەر دەزانێت ئەستەما رێگا بگرێت لە چوونی لاوتارۆ بۆ بەرشەلۆنە، بۆیە هەوڵ دەدات بەم بڕە پارەیە دوو یاریزان بگوازێتەوە یانەكە، ئەوانیش هەردوو یاریزان تونالی ئیتاڵی یاریزانی پیسكارا كە بە پێرلۆی نوێ ناسراوە لەگەڵ ئیدیسۆن كاڤانی هێرشبەری پاریس سانجێرمان كە لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی كۆتایی دێت.
سەرچاوە هەواڵیەكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەكەن بەرشە بە هەر نرخێك بێت هەوڵ دەدات لاوتارۆ بكڕێت، چونكە دەزانێت ئەمە كۆتایی وەرزی سوارێزە لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە، بۆیە هەوڵ دەدات زوو شوێنگرەوەی سوارێز بگوازێتەوە یانەكە.

زۆرترین بینراو