كه ته‌له‌فون بۆ مێرده‌كه‌م ده‌كه‌م، سوبحانه‌ڵا شه‌به‌كه‌ی نامێنێ.... !!!

به پێی ڕاپرسیه‌ك كه له پێگه‌ی ئهلهكترۆنی خێزان بڵاوبووه‌ته‌وه له%77ی خێزانه‌كان درۆیان له‌گه‌ڵ یهككردووه، به‌تایبه‌ت دوای چه‌ند ساڵێك له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له هه‌ندێك خێزاندا درۆ ده‌بێته شتێكی ڕۆتینی باو. توێژه‌رێك ده‌ڵێ: یه‌كه‌مجار پیاو شه‌به‌كه‌ی نامێنێ دواتریش پاتری خێزانه‌كه ده‌سووتێ. ها، ئا، بۆچی؟ باش، باشه باش ده دایخه‌ره‌وه ئێستا كاتم نیه، ئێ وتم: نه‌فه‌رم له‌گه‌ڵه. ئه‌مه ئه‌و وشانه‌ن كه چه‌ند ساڵێك دوای پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دێته نێو قامووسی زۆرێك له خێزانه‌كانه‌وه. پیاوان ئه‌وكاته‌ی له شوێنێكن نایانه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌یان بزانێت له‌كوێن هه‌میشه مۆبایله‌كه‌یان داده‌خه‌ن، یان ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان ته‌له‌فون ده‌كات له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن "شهبهكهم نیه.....ئه‌لو...ده‌نگت نایه‌ت.." له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆ ده‌روونناسان ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان له‌دوای ژیانی هاوسه‌ری زیاتر له‌ژنان درۆ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ڕۆژانه دوو جار درۆ بكات ئه‌وا پیاو چوار جار درۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها هاتووه: زیاتر له %82 ی خانمان له‌دوای درۆكردن هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه لای پیاوان كه‌متره. شاره‌زایانی بواری خێزانی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌مانی متمانه له نێو خێزاندا بۆچوونیان وایه ئه‌م ڕه‌فتاره كاریگه‌ری له سه‌ر منداڵ هه‌یه. ئه‌گه‌ر متمانه له نێو خێزان هه‌بێت، پێویست به‌شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كان ناكات. نه‌بوونی متمانه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه به باشی یه‌كتریان نه‌ناسیوه و په‌روه‌رده‌ی خێزانیشیان ته‌ندروست نه‌بووه. ڕێنمایی .... له كتێبی خێزانی دروستدا هاتووه: ڕێنمایی ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ین كه تازه چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه له‌ژێر هیچ پاساوێكدا هه‌وڵنه‌ده‌ن درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. چونكه هیچ قسه‌و بابه‌تێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دڵگران ناكات ئه‌وه‌نده‌ی درۆ كردن، هه‌ندێك كات گومانی خراپ به‌ره‌و ناكۆكی ده‌تانبات تا سنوری جیابوونه‌وه.