كوڕە گەنجێك بە گوللە گیانی لەدەستدا

كوڕە گەنجێك بە گوللە گیانی لەدەستدا

زاری كرمانجی-سۆران: بەهۆی رووداوی گوللە كوڕە گەنجێكی دانیشتووی گەڕەكی هەندرێن لە قەزای سۆران گیانی لەدەستدا.
مقەدەم شەماڵ دێواری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو، ئاگادار كراینەوە بە رووداوێك، كە كوڕە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی "د-ت-ك" دانیشتووی گەڕەكی هەندرێن سەربە قەزای سۆران، بەهۆی بەركەوتنی گوللەی كلایشكۆف زامدار ببووە، بۆ چارەسەر كردنی رەوانەی شاری هەولێر كرا، بەڵام بەهۆی سەختی لە رێگا گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوی " بەڕێز دادەوەر لەم رووداوە ئاگادار كراوەتەوەو پەڕاو بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو