كۆرۆنا كۆنگرەی پارتی دواخستووە

كۆرۆنا كۆنگرەی پارتی دواخستووە

زاری كرمانجی: تا ئێستا بڕیار لە سەر دواخستنی كۆنگرەی پارتی دیوكراتی كوردستان نەدراوە، تەنها بە هۆی كۆرۆناوە دواكەوتووە.
عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دواوە ئاماژە بەوەداوە" هۆكاری دواكەوتنی ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بڕیار بوو لە مانگی نۆی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە بوو، بەڵام بڕیار دراوە كە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت".
روونیكردۆتەوە" هەموو ئامادەكارییەك كراوە و چاوەڕێ دەكرێت هەندێك دۆخی تەندروستی هەرێم باشتر بێت، ئەوكات رۆژێك لە ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە دیاری بكرێت".

زۆرترین بینراو