كۆمپانیای خۆراك گواسترایەوە

كۆمپانیای خۆراك گواسترایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: شوێنی كۆمپانیای خۆراكی سۆران، بۆ نووسینگەی پاسپۆرت دیاری كراوەو كۆمپانیایی خۆراكیش گواسترایەوە بۆ بینایەی ئۆرتۆپید.
حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیایی خۆراكی سۆران، ئاشكرای دەكات " دیارە ئەم شوێنەی كە بینای كۆمپانیاكەمان بوو، بە گونجاو زانراوە بۆ شوێنی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، بۆیە بڕیاردرا كۆمپانیای خۆراك بگوازرێتەوە بۆ بنایەكی دیكە هاووڵاتییان دەتوانن لەوێ‌ سەردانمان بكەن".
ئاماژەشی بەوەدا " لەمەودوا هاووڵاتییان بۆ رای كردنی ئیش و كارەكانیان دەتوانن لە بینایەی ئۆرتۆپیدی سۆران، تەنیشت پەیمانگەی كۆپیوتەری حكوومی سۆران سەردانمان بكەن و لەخزمەت خەڵكەكە داین.

زۆرترین بینراو