كۆمیسیۆن واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات

كۆمیسیۆن واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات

زاری كرمانجی - كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاشكرا كرد.

جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م سكاڵان ئاشكرا ده‌كرێ.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆن جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌، به‌ڵكو هه‌ر كاتێك پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سكاڵاكان كۆتاییان هات و په‌سه‌ندكران ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌راییانه‌ی كه‌ تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون بریتین له‌ 94%ی كۆی گشتی ده‌نگه‌كان.

زۆرترین بینراو