كۆڕۆنا پاڵەوانییەتی بەرزكردنەوەی قوڕسایی ئاسیای هەڵوەشاندەوە

كۆڕۆنا پاڵەوانییەتی بەرزكردنەوەی قوڕسایی ئاسیای هەڵوەشاندەوە

زاری كرمانجی: یەكێتی نێودەوڵەتی بەرزكردنەوەی قوڕسایی پاڵەوانیەتی ئاسیای بۆ كاتێكی نادیار هەڵوەشاندەوە كە بڕیار بوومانگی داهاتوو لە ئۆزباكستان بەڕێوەبچێ, هۆكاری هەڵوەشاندەوەی پاڵەوانیەتیەكە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەگەڕێتەوە, ئەمەو بڕیار بوو لە 16 بۆ 25 ی مانگی نیسان لە كازاغستان ئەنجام بدرێ, بەڵام بەم هۆكارەوە بۆ ئۆزباكستان گۆاسترایەوەو دواتریش هەڵوەشێندرایەوە, جگە لەم پاڵەوانیەتیە زۆرێك لە چالاكیە وەرزشییەكانی جیهان راگیراون.
بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە كە لە وڵاتی چین سەری هەڵدا تا ئێستا نزیكەی 102 هەزار كەس تووشی ئەم پەتایە بوونەو لە نێویاندا 3 هەزارو 500 كەس گیانیان لە دەستداوەو نزیكەی 60 هەزار كەس چاك بوونەتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو