كێشەو گرفتەكانی قوتابیان لەبەردەم سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلایندا

كێشەو گرفتەكانی قوتابیان لەبەردەم سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلایندا

راپۆرت-مەریەم ئەحمەد
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و داخرانی خوێندنگاكان، بۆ دانەبڕانیان لە خوێندن سیستەمی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت ئەوەش تا رادەیەك گرفتی بۆ قوتابیان دروستكردووە، هەندێك لە توێژەرانی دەروونی دەڵێن، ئاسەواری خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئونلاین ئێستا لەسەر قۆناغەكانی بنەڕەتی دەرناكەوێت، بەڵكو لەداهاتوودا مەترسی و زیانەكان دەردەكەوێت و ئەمەش زەنگی مەترسی لەسەر داهاتووی نەوەیەك لێدەدات.

نەوزاد عەزیز, خێزاندارە و چەند منداڵێكی قوتابین سەبارەت بە خوێندنی ئەلیكترۆنی دەڵێت " خوێندنی ئەلیكترونی بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە بەهۆی حاڵەتێكی نائاسایی و پابەندبوونێكی ناچاریە ئەمەش بەهۆی پەتایی كۆرۆناوەیە, هەموو جیهانی گرتووتەوە گاریگەریەكی نەرێنی گەورەی دروستكردووە لەسەر كۆمەڵگە وادەكات دەوڵەتانی جیهان ناچار بكات بەگرتنەبەری هندێ ڕێكاری خۆپارێزی بەتایبەت بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنی كاردانەوە و گاریگەری خراپی دەبێت بۆسەر ژینگەی پەروەردەیی و ئەركی بەرپرسیارەتی باوان بەرامبەر قوتابیەكانیان قورس دەكات خەرجی زیاتری دەوێت و هەموو خێزانێك ناتوانێت پابەندبێت بۆ دابینكردنی پێداویستی قوتابی لەلایەكی تر بەتایبەت ئەگەر ژمارەی قوتابیانی خێزانێك زیاتر بێت وادەكات خەرجیەكان زیاتر بێت بۆ كڕینی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان و سەرباری بەكارهێنانی هێلی ئەنتەرنێتی بەردەوام بەگشتی بۆ ئەو خێزانانەی كەلەخوار هێلی هەژاریدان, چونكە خەڵكی كوردستان لەم كاتە سەختەدا خۆی بەبارودۆخێكی دژواری دارایدا تێدەپەرێت، هەروەها لایەنی پەروەردەیی كاردەكاتە سەر ئەرك و چالإكیەكانی خێزان".
دڵبەند حسێن وەك ماموستایەكی بنەڕەتی، سەبارەت بەخوێندنی ئەلیكتررۆنی گووتی" ئەم ساڵ كەلە وەزارەتی پەروەردەوە رێنمایی دەرچووە خوێندن بەشێوازی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبچێت لە پۆلەكانی ٤ تا ١۱ ئامادەی، خوێندنی ئەلیكترۆنی دەبێت پلانی وردی بۆ دابنرێت و بەباشی بیری لێبكرێتەوە ، هەموو شتێك پێویستی بە بیركردنەوە و پلانێكی باش و تۆكمە هەیە، نەك لە ناكاوێك دەست بە سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی بكرێت".
گوتیشی ئەگەر باسی خوێندن لەناو پۆڵ بكەین، بواری زیاتر دەرەخسێنێت بۆ قوتابی تا زیاتر فێری خوێندن و زانست و زانیاری زیاتر بێت. هەروەها قوتابی دەرفەتی بەشداری كردنی زیاتر دەبێت و پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی باشتردەبێت. قوتابی دەرفەتی زیاتر پرسیار كردن و وەلإمدانەوەی دەبێت قوتابیەكان دەتوانن بە شێوازی گرووپ بەدوای زانیاریدا بگەرێن و زیاتر فێر ببن.


خەیروڵا نیعمەت، توێژەرێكی كۆمەڵایەتی لە بارەی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەڵێت: " سیستەمێكی پەروەردەی لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەكرێت، هەموو سیستەمێك لایەنی باش و خراپی هەیە یەكێك لەو سیستەمانەی لەدوای ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە سیستەمی ئەلیكترۆنییە لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان ئەم سیستەمە پەیڕەو دەكرێت، جیا لەوەی گرنگی دراوە بەو سیستەمە و شێوازە پەروەردەی لەگەڵ ئەم سیستەمە ڕاهاتووە، واتە شتێكی نوێ نییە. بەتایبەت بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا، بەڵام ئەم سیستەمە لە هەرێمی كوردستان پێشتر كاری پێنەكراوە، خەڵكی كوردستان زۆربەییان تەجرووبەی ئەلیكترۆنیان نەبوو، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی كوشندەیە بەڵام دەبێت ئێمەش بزانین پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە یەكێكن لە بنەما سەرەكییەكان، دورستبوونی كۆمەلگەیەكی پێشكەوتوو و مۆدێرن، بۆیە دەبێت بایەخ وگرنگی بەو لایەنە بدەین و لە كێشە و گیروگرفتەكانی ورد ببینەوە.
ئاماژەشی بەوەدا " تایبەت باس لە قوتابیانی پۆلی یەكەم و دووەم بكەین، چونكە ئەوان ئێستا فێری نووسین و خوێندنەوە دەبن، پێویستە لەلایەن ماموستاوە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی بكرێن نەك لە ڕێگای ئەلیكترۆنیەوە فێرببن، دوای ئە منداڵە ئیهمالی لادورست دەبێت لە ئەركەكانی لێپرسینەوەی ماموستای لەگەلی نابێت، چونكە هەر پڕۆسەیەكی فێركردن پێویستە لێپرسینەوەی لەگەلدا بكرێت واتە ئەو منداڵە ناتوانێت ئیهمالی تێدا بكات و ئەركەكانی جێبەجێ نەكات، ئەمەش كاریگەری لێدەكات لە دوا ڕۆژدا ، ئەو منداڵە كێشەی خوێندەواری بۆ دورست دەبێ یاخود كە دەچێتە پۆلەكانی تر دوو و سێ و چار لەو كاتەدا كێشەی نوسینی بۆ دروست دەبێ واتە ناتوانێت بەباشی بنوسێت و بخوێنێتەوە بۆیە زۆر گرنگە قوتابیان لەپۆلی یەكەم و دووەم و سێیەم دەوامی فەرمی بكەن. یەكێك لەكێشەكانی دیكەش بەهۆی ئەو باروو دۆخە خراپەی كە هاووڵاتییان تێی كەوتوون كاریگەری دارایی لەسەر كۆمەڵێك خێزان دەكات ئاستی بژێویان لە بارێكی خراپ دایە خۆتان دەزانن سیستەمی ئەنتەرنێت چ مانگانە بێت یاخود گێگا بایت بەڕێژیەك نرخەكانی بۆ خێزانی هەژار گرانە.

هەروەها, پێویستەوەزرەتی پەروەردە رەچاوی باروودۆخی هەموو خەڵك بكات، هەوڵبدات خوێندن لە هۆڵەكانی خوێندن دەست پێبكاتەوە بەڕەچاو كردنی ڕێنمایە كانی وەزارەتی تەندروستی پڕۆسەی خوێندن دەست پێبكاتەوە.

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو