كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان

كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان

پشتیوان كەریم برادۆستی – سلێمانی : دكتۆر بەختیار كەمال تاڵەبانی مامۆستای زانكۆی پۆلێ تەكنیكی سلێمانی و، شارەزا لە بواری پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان و سەرۆكی رێكخراوی ژیر لە دیمانەیەكی تایبەت بە زاری كرمانجی، تیشك دەخاتە سەر كۆمەڵێك لە كێشە و گرفتەكانی پەیوەست بە گەنجان.
گرفتە ئابورییەكان
دكتۆر بەختیار بەو شێوەیە باس لە گرفتە ئابوورییەكانی بەردەم گەنجان دەكات و دەڵێ‌"سەدەی بیست و یەك، وەكو سەدەی بیست نییە, لە دوای ساڵانی دوو هەزارەكانەوە، بگرە لەدوای نەوەتەكانیشەوە، رۆژ بە رۆژ گرفتی ئابووری بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە زیاتر دەبێت, ساڵانی پێشوو گەر بێت و گەنجێك لە هەر شارێكی كوردستان بیتوانیاییە بە كەمێك لەو پارەی لە گیرفانیدا ئیدارەی ژیان بكات، ئێستا بەم جۆرە نەدەبوو, گرفتی ئابووری كێشەی ئابووری زیاتری بۆ گەنجان دروست كردوە, بە حووكمی ئەوەی كە ئێستا هەموو جولانەوەیەك پێویستی بە ئابوورییە, هەموو گەنجێك بەلایەنی كەم موبایلێك لە گیرفانییەتی، ئەم موبایلە پێویستی بە خەرجی ئەبێت و پێویستی بەپارە ئەبێت، جاران شتی وانەبوو ئەگەر كارتی موبایلە یاخود كارتی ئینتەرنێتە، رەنگە ساڵانە نزبەیەكی زۆری پێویست بێت, ئێستا هەموو جوولەو حەرەكەیەكی كە گەنج بیكات، پێویستی بە ئابوورییە، هەموو هاتووچۆیەكی گەنجان پێویستی بە ئابورییە, بۆ چێژ وەرگرتن لەژینگە, چێژ وەرگررتن لە یاری, چێژ وەرگرتن لەگەڵ دۆست و هاورێیان، پێویستی بەئابورییە پێویستی بە بوجەییە. بۆیە بەداخەوە رۆژ بە رۆژ گرفتە ئابورییەكان بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە زیاد دەبێت بەتایبەتی لەسەر گەنجە ئازیزەكان، بۆیە پێویستە گەنجان لەزوویەكی ژیانیانەوە هەست بەم گرفتە بكەن و دایك, باوك, خوشك, برا, كۆمەڵگە لە سەرەتای ژیانەوە تا رادەیەك بە گەنجە ئازیزەكان بڵێت كە ئەگەر تۆ لە ناو خانەوادەی خۆتدا وە لەژێر سێبەری دایك و باوكدا زۆر جار هەست بە كێشە ئابورییەكان نەكەی، بەڵام لەو خولەكەوە كە دەتەوێت سەربەخۆی دارایی وەربگریت و رابگەێنیت یاخود دەتەوێت سەربەخۆیی وەرگریت و بە خۆت خۆت بژێنیت و دەتەوێت بچیتە ناو كۆمەڵگە، بەتایبەتی لەدوای قۆناغی زانكۆ و پەیمانگەدا، گرفتە ئابورییەكان زیاتر زەق دەبێتەوەو بەدەر دەكەون، چونكە راستەوخۆ دوای تەواوكردنی زانكۆ و پەیمانگە، قۆناغێك دێتە پێشەوە كە دایك و باوك چاوەرێ دەكات ئیتر منداڵەكانیان و گەنجانیان لە كچان و كوڕان خۆیان بژێنن، بۆیە تا رادەیەك سەرچاوە دارایەكانیان لێدەگرنەوە، كە ئەمەش تارادەیەك ناحەقیان نییە، چونكە بۆ ئەوانیش ئەستەمە و تارادەیەك زەختێك و فشارێكی ئابووری زۆریان لەسەرە, بۆیە دەبێت گەنجان لە زوویەكەوە پێش ئەوەی گرینگی بە هاورێكانیان بدەن، وەیان گرینگی بە هەندێك حەزو ئارەزووكان و جەو گۆڕین و بارودۆخ گۆرینی خۆیان بدەن، یەكێك لەشتە گرینگەكانی ژیان، بایەخدانە بە ئابووری، كە چۆن دەتوانن سەرچاوەیەكی دارایی بۆ خۆیان فەراهەم بكەن، رەنگە هەندێجار بەدەستهێنانی بڕوانامە كارئاسانی بۆ گەنجان بكات لە بەدەستهێنانی پیشەیەك، یاخود پیشەوەری زۆر جار كێشەكانت بۆ چارەسەر دەكات، خۆ رێكخستن و خۆباشكردن لەگەڵ دایك و باوك خانەوادە ئەو كەسانەی كە تەمەنێكیان هەیە كە لەتۆ گەورەترن, چونكە زۆرێك لەو كەسانە بەدرێژای چەندین ساڵ لەناو واقیعی كوردستان ژیان بەرێدەكەن و ژیاون زۆرێكیان سەرچاوەیەكی دارایان بۆ خۆیان پەیدا كردووە یاخود بەدەستیان هێناوە، كە دەكرێت هاوكار بێت بۆ گەنج، بۆ نمونە فرۆشگەیەك یان پیشەیەك یان كارگەیەك پەیمانگەیەك، كۆمپانیایەك، هەر ئیش و كارێك كە پێشتر ئەو كەسە گەورانە پێش گەنج كردویانە ئەكرێت هاوكارێكی باش بێت بۆ ئەوەی گەنج بەزووترین كات بتوانێت بچێتە سەر راستەڕێی ژیانی خۆی، چونكە بە نمونە بۆمان دەركەوتوە ئەو گەنجانەی كە تەنها ویستویانە بگەرێن بۆ ئیش و كارەكان، رەنگە ساڵانێكی زۆریان پێویست بوبێت، هەتا بچنە سەركار لەچاو ئەو گەنجانەی كە بە هاوكاری دایك و باوك و مام و خاڵ كەسە نزیكەكانیان چونەتە سەر ئیش و كارێك و زووتر توانیویانە خۆیان پێبگەیێنن وە زووتر تونیویانە ئیش وكارەكانیان زۆر بەجوانی وبە رێكی بەرێ بكەن ژیان بۆ خۆیان فەراهەم بكەن ".
گرفتە كۆمەڵایتیەكان
د. بەخیتار پێی وایە گرفتە كۆمەڵایتیەكانیش هیچی كەمتر نییە لە گرفتە ئابوورییەكان كە كاریگەرییان لە سەر خودی گەنج دەبێ، بۆیە دەڵێ‌"لەگەڵ پێشكەوتنی كۆمەڵگە و پەیدابوونی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, بەداخەوە گرفتێكی تر بۆ گەنجان دروستبوو، ئەویش بریتییە لەگرفتە كۆمەڵایەتییەكان بەدەستهێنانی هەموو جۆرەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی و نەزانین و باش بەكار هێنان نەبوونی یاسایەك بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە بە هەڵە بەكاری دەهێنن، رۆژ بە رۆژ كێشە كۆمەڵایەتییەكان و گرفتە كۆمەڵایەتییەكان لەنێوان گەنجان خۆیاندا، لەنێوان كچان وكوران، دایك وباوكان، یان لەنێوان كچ و كوڕ، بەداخەوە زۆر جار لەئەنجامی زیادبوونی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و جۆرەكانی پەیوەندی كردن لەگەڵ یەكتریدا، دەركەوتووە رێژەی تەڵاق لە نێوان ژن و پیاواندا زیاد دەكات, رێژەی ناپاكی زیاد دەكات لە نێوان كچ و كوڕی خۆشەویست بە یەكتر، بەداخەوە ئەمەش گرفتێكە بۆ گەنجان دروست بووە، گەنجانی وڵاتی ئێمە لە 15 ساڵی یان 18 ساڵی، جۆرێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیان دەكەوێتە دەست، بەبێ ئەوەی رۆژێك لە رۆژان لە بوارەكانی خوێندنی پەروەردە بابەتێكی خوێندبێتەوە بەناوی ئەتەكێتی بەكار هێنانی موبایل و ئەتەكێتی بەكار هێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی، لە ووڵاتی ئێمە لە تەمەنی زوودا تووشی گرفتی كۆمەڵایەتی دەبن بەبێ ئەوەی رۆژێك لە رۆژان لە تەنیشت كیمیاو فیزیاو بیركاریەوە وانەیەكی خوێندبێت بەناوی چۆن گرفتە كۆمەڵایەتیەكان چارەسەر دەكەیت، بۆ خۆت و چۆن كێشە كۆمەڵایەتییەكان لە خۆت دوور دەخەیت, هیچ جۆرە وانەیەك لەناو وانەكانی پەروەردە دا نییە فێری كچ وكور بكات چۆن پەیوەندیەكی باش وتەندروست لەگەڵ یەك ببەستن, چۆن خیانەت لەیەك نەكەن, چۆن بتوانن سنورێك بهێڵنەوە لە نێوان یەكتریدا, چۆن بتوانن كۆرەكە وەك كور خۆی پێقبوڵ بێت وەبەهەمان شێوەش كچەكەش وەك كچ خۆی پێ قبوڵ بێت, وەتەنها وتەنهابەچاوێكی سێكس وبەچاوی حەزوو شەهوەت سەیری یەكتر نەكرێت, گرفتە كۆمەڵایەتیەكانیش رۆژ بەرۆژ لەووڵاتی ئێمەزیاد دەكات و هۆكارێكە بۆ دروستكردنی جیا بوونەوە وە بڵاو بونەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لەئەنجام درز كەوتنە نێوان دایك باوك خوشك برا عاشق و مەعشوق جۆرێكە لە چینەكانی كۆمەڵگە."
گرفتە خودییەكان
لە درێژەی دیمانەكەدا تاڵەبانی تیشك دەخاتە سەر گرفتە خودییەكان و دەڵێ‌"ئێستا گەنجان وەك جاران ناتوانن بەسادەیی ژیان بەڕێ بكەن, ئێستا گەنجان رۆژانە هەڵسوكەوت لەگەڵ جۆرەها گەنجی تردا دەكەن و تێكەڵاوی لەگەڵ جۆرەها كلتوردا دەكەن، تێكەڵاوی لەگەڵ جۆرەها ژینگەی جیاوازدا دەكەن، بۆیە زۆر جار گەنجان تووشی كێشەی خودی دەبنەوە, یەكێك لەو كێشانەكە لەگەڵ خودی خۆیانە كێشەیان بۆدروست دەبێت وە نارحەتیان دەكات, نەناسینی خودی خۆیانە لە زۆربەی توێژینەوەكان ئەوە سەلمێنراوە كە ئەگەر بێت ومرۆڤ خۆی نەناسێت خاڵی جیاوازی خۆی لە تاكەكانی تری كۆمەڵگە نەناسێت بەتایبەتی نەتوانێت خاڵە ئیجابیەكانی خۆی و خاڵەسلبیەكانی خۆی و خاڵە پۆزەتیڤەكانی خۆی ئەوخاڵانەی كەنوقاتی قوییە یاخود خاڵی بەهێزە لەم داو لە كەسەكانی تردا نییە و نەناسێتەوە بەكاریانی نەهێنێت وە یەكێك لەهۆكارەكانی تریش گەنجان نەزانن خاڵە لاوازەكانی خۆیان بدۆزنەوە و وەرێگە نەدەن خاڵە لاوازەكان خۆشیان بۆ دیاری بكرێت وە پرس و راوێژیش نەكەن یەكێكە لە كێشەگەورەكان و كێشە خودییەكان كەدەكەوێتە رێگای گەنجە ئازیزەكان, لەم رۆژگارە دا ئەگەر بێت و تاكەكانی كۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان چوار بوار نەدۆزنەوە رەنگە كێشەی گەورەیان بۆ دروست دەبێت لەناو كۆمەڵگەدا.
-خاڵی لاوازی خۆت.
-یاخود خاڵی بەهێزی خۆت.
-ئەو فرسەتانەی كە لەژیان لەناو ماڵ و خانەوادەو ئەو ژینگەیەی كەتۆ تێیدایت بەدەستەوەییە.
-ئەو ترسناكی و نارحەتیانەی كەدەشێت لە داهاتوودا بێتە رێگات یاخود كێشەت بۆ دروست دەكات بۆ ئەوەی هەنگاو نان بەرەو ئامانج ئەگەر بێت و ئەم چوار خاڵە هیچ گەنجێك بەلای دانەچێت وە هەنگاوی بۆ نەنێت وە یەكلای نەكاتەوە وەخۆی خۆی نەناسێت بە دڵنیایەوە كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ خودی خۆی كێشەی بۆ دروست دەبێت وە لەگەڵ تاكەكانی خۆی ناتوانێت ئەسپی خۆی تاوودات بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو بەرەوپێش بچێت كەواتا ئەگەر بمانەوێت چارەسەر بۆ ئەم گرفتە دابنێین -خۆناسین-دۆزینەوەی هەموو خاڵە باش و خراپەكانی خۆت بەدوا گەڕانی ئەو فرسەتانەی كە ئەتوانیت بەكاری بێنین لە ژیاندا وەخۆ دورخستنەوە لەوترسناكیەو بێتاقەتی و ناڕحەتیانەی كەدە شێت بێتە رێگات وەلە ئاوات و ئامانجەكانت دوورت خاتەوە".
گرفتە ساسیەكان
سیاسەت یەكیكی ترە لە گرفتەكانی بەردەم گەنجان، بۆیە د. بەخیتار دەڵێ‌"ئێستا لە كوردستای ئێمە، ئەو شتانەی كە لەو وڵاتەی خۆمان پێی دەگوترێت حیزب زۆر جار كێشەو نارحەتیەكی زۆری بۆ گەنجان دروست كردوە, زۆر جار گەنجان بەیەكدا دراون وەكراون بە دژی یەك و دوژمنایەتی لە بەینی یەكتریا دروست كراوە لە رێی ئینتیاما دروست كردن بۆیان, زۆر جار گەنجان لە وڵاتی ئێمە لە پەیڕەو پرۆگرامی حیزبەكان تێنەگەیشتون و تەنانەت نەیان زانیوە ئەو حیزبانە چی دەكەن و چی ناكەن و بەرنامەو ئامانجیان چۆنە رەنجیان چیە بۆ نیشتیمان و بۆ دونیاو بۆ هەنگاوی داهاتوو, بەڵام بەداخەوە زۆرجار بەسیاسەتێكی كاریگەر دروستكردن، زۆرێك لە گەنجان خراونەتە ژێر ركێفی گرفتە سیاسیەكان بە بێ ئەوە ی بە خۆیان بزانن زۆر جارگەنجان لە گرفتە سیاسیەكان بە كار هێنراون لە تەنگەژە سیاسیەكان بە گژ یەكدا هێنراون, زۆر جار گەنجان كراونەتە سەرمەشقی رێپێوانەكان و زۆرێك لە دژایەتیاكان و زۆرێك لە پژگیریەكان زۆرێك لەدروستكردنی فشارەكان بۆ سەر یەكتری بە كار هێنراون بۆ گژیەكتری بەڵام تەنها بۆ مەسڵەحەتێك بووە بەكار هێنان بوو لەكۆتایدا وە لە كاتی كێك تەوزیعكردن دا كەمترین جیل كەسودی لەم پەیوەندیە وەرگرتووە بریتی بووە لە گەنجاكان بەڵكو كەسە سیاسیەكان خۆیان كێكەكەیان دابەشكردوە وە كەمترین بەشیش بەر گەنجان كەوتووە بۆیە گرفتە سیاسیەكان یەكێكە لە گرفتەكانی گەنج لەم ووڵاتەی ئێمەدا وە لەكاتی هەڵبژاردنەكانیش دا ئەم گرفتە زەق دەبێتەوە هەستی پێ دەكرێت لە كاتی جیاوەزیەكانیشدا هەستی پێ كراوە, گرفتە سیاسیەكان زۆرجار گەنجان بەكار دەهێنێت لە تۆری كۆمەڵایەتیدابۆ سیاسی لە رێپێوانەكاندا بۆسیاسی لە هەنگاوەكانی قۆناغی كاركردنی سیاسیدا گەنجان بەكار دەهێندرێن بەداخەوە زۆر جار گەنجان سووتەمەنی زۆرێك لە سیاسەتە هەڵەكانی بەكار دەهێنرێن بێ ئەوەی هیچ سوود و قازانجێكی وەك پێویست گەێنرابێت بە گەنجان باشترین و چاكترین شت ئەوەیە كە وەك چارەسەر گەنجان زیاتر چاو كراوەبن و زیاتر شارەزا بن وە بخوێننەوە وە هەوڵبدەن شارەزابن لە پەیرەو پرۆگرامیی ئەو كەسانەی كە لە دەورو بەریان دان وە شارەزایەكی زۆ باش و چاك پەیدا بكەن لەسەر ئەوەی كە چۆن دەتوانن لە سیاسەتی كەسانی بەرامبەر تێبگەن وە چۆن بتوانن وەك دار دەستێك بەكار دەهێندرێن وەك بەكارهێنەرێك بەكار نەهێنرێن بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن."
د. بەخیتار لە دواین قسەكانی خۆیدا، باس لە چەند وێسگەیەك دەكات وەك چارەسەری بەردەم كێشە و گرفتەكانی گەنجان و دەڵێ‌"
1-پەروەردە : دەبێت رۆڵێكی گرینگ ببینێت وە لەناو مەنهەجی خوێندندا زۆرشت هەیە بۆ كارئاسانی گەنجان بەرچاوو ڕونیان وەشارەزابوونیان لەهەموو جۆرەكانی كێشەونارحەتییەكانی ژیان وەتەنانەت یاساكانی ژیان, یاساكانی خۆشەویستی, یاساكانی كاركردن, یاساكانی بەڕێوەبردنی ژیانوزۆر یاساو رێسای ترو وزۆر ئەتەكێتی تر لەناو پرۆگرامی خوێندی پەروەردەدا بوونی هەبێت, بۆ ئەوەی تاكێك كەگەیشتە 15ساڵ یاخود 18 ساڵ قۆناغی موراهیقی پێش ئەوە بەجوانی وبە رێكخراوەی ئامادە كرابێت بۆ قۆتاغەكانی ژیان .
2-خوێندنی باڵا : دەبێت رۆلێكی گرینگ ببینێت, بەو جۆرەی ئێستا نەبێت كە خوێندنی زانكۆ پەیمانگاكان تەنها خوێندی زانستیانە بێت تەنها خوێندنێك بێت بۆبەدەست هێنانی بڕوانامەو پارچە وەرەقەیەك بەڵكو لەناو مەنهەجەكان و لەناو پرۆگرامەكانی خوێندنی دبلۆم, بەكالۆریۆس, ماستەر, دكتۆرا, زۆر بابەتی تر زیاد بكرێت بۆ ئەوەی تاكێك دروست بكرێت بۆ كۆمەڵگە هەموو ئەوبروانامەیە هۆكارێك بێت بۆئەوەی بەدەست هێنانی زۆرێك لە سەركەوتنەكانی ژیان لەداهاتوودا سەركەوتن لە بواری خێزانی,سەركوتن لە بواری هەڵسوكەوتن, سەركەوتن لە بواری گفتوگۆ كردن, سەركەتن لەبواری كارو كاسبی كردن وە چۆنیەتی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگەدا .
3-وەزارەتی رۆشەنبیری : دەبێت گرنگیەكی زۆرباش بدات بە جیلی گەنج وەزارەتی رۆشەنبیری بەدیدی من دەبێت حكوومەت بەرنامەیەكی زۆر تۆكمەی بۆ هەبێت چۆن بتوانێت زۆرتریت كتێب وزۆرترین نامیلكە چاپ بكرێت وە بەنرخێكی زۆر گونجاو یان هەنێكجار پێوست دەكات بەبێ بەرامبەر دابەشبكرت بە هەنێك سەنتەرو قوتابخانەو زانكۆ وپەیمانگەو مزگەوت وزۆر شوێنی تریش كەگەنجان دەستیان پێدەگات وە لەوێوە بگاتە دەست گەنجان.
4-وەزارەتی راگەیاندن : رۆڵ و كاریگەیەكی باشی نەبینیوە بۆ رۆشەنبیركردنی تاكەكانی كۆمەڵگە بەداخەوە لە ووڵاتی خۆماندا تیڤیەكان ورادیۆ وسەتەلایتەكانی خۆمان دەستكراوەكراون كەچ جۆرە فیلمێك چ جۆرە گۆرانیەك چ جۆرە بەرنامەیك پەخش دەكەن , بەرنامەیەك نییە كەسانێكی پسپۆر دایان رشتبێت لە هەمووبەشەكانی راگەیاندن تارادەیەك كەئیجبار كرابێتن بۆ ئەم جۆرە بەرنامانە پەخش بكەن بۆ ئەوەی تاكێكی دروست دروست بێت بۆ كۆمەڵگە وەلە داهاتودا كۆمەڵگە بەدەستی تاكە نارێك و پێك وە دەبێت بەشی راگەیاند كارێكی گەورە بكەن بۆئەوەی جۆرە بەرنامەیەك لە بەشەكانی راگەیاندا بلاو بكرێتەوە بۆ ئەوە تاكێكی سەركەوتوو دروست بكات كەتاكێك دروست بكات كە بزانێت جۆن هەنگاوەكانی ژیانی دەنێت بەجوانی بەلێزانی .
5-رۆلی دایك و باوك : دەبێت بەهێزتر بكرێت رۆلی هاوڕێ بەهێزتر بكرێت بەداخەوە لە ووڵاتی ئێمەیا دووشت كە زۆركاریگەری لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگەو بەتایبەتی لەسەر گەنج دروست بكات بەڵام ئەمانە پر چەك نەكراون شارەزانین لەسەر پلان و هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەنجا.
-دایك و باوك شارەزایەكی باش و چاكی نییە لە سەر هونەری هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەنج
-گەنجانیش شارەزای زۆر باش و لێزانانەیان نییە لەگەڵ چۆنیەتی هەڵسەكەوت لەگەل یكتریدا وەچۆن بتوانن كاریگەریەكی باش و چاك لەسەر یەكتری دروست كەن نەك بە نێگەتڤانەو خراپ یەكتری ببەن
6-دەبێت كار لەسەر دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان بكرێت, بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا ئەوەندەی گرینگی بە هەندێك سێكتەر دەدرێت گرینگی كەمتر دەدرێت بە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگەكان دەرێت گرینگی كەمتر دەدرێت بەو كەسانەی كە مێشك و دڵ و دەرونێكی گرینگان هەیە دەكرێت كۆمەڵگە سودیان لێوەربگرێت لە وڵاتی ئێمەدا كەمتر گرینگی بە نوخبە دەدرێت، بەداخەوە لە وڵاتی خۆماندا كەمتر گرینگی دەدرێت بەو تاكانەی كە دەكرێت لە داهاتودا رۆڵ و كاریگەریەكی گرینگ ببین لە كۆمەڵگە ئەوەندەی كۆمەڵگەیەكی بەرهەم هێنەرمان دروستكردوە بەداخەوە كۆمەڵگەیەكی بەرهەم هێنەرمان دروست نەكردوە.. بەو ئومێدەی تاكەكانی كۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان رۆشەنبیرتربن و شارەزاتربن چاوكراوەتربن بەو ئومێدەی دەستهەڵات ئەو كەسانەی كە دەستهەڵاتی ئەم وڵاتەیان بەدەستە زیاتر گرینگی بە توێژی گەنجان بدەن بەرنامەو پرۆگرامێكی باشیان هەبێت وەخەڵكانی شارەزا ئامادە بكەن بۆ ئەوەی كار لەسەر بەرەو پێش بوونی گەنجان بدەن چونكە سیاسەت كردن شتێكی جیاییە لە بەرێوەبردنی وڵات سیاسەتكردن رەنگە بۆخۆی بوارێكی تری حیزبایەتی و وڵات داریەتی تێبگەێنێت, بەڵام بەرێوەبردن وجوان و باشتركردنی ژیان و تاكەكانی كۆمەڵگە پێویستی بە جۆرەها بیرو بۆچوون و زیرەكیەكی تر هەیە كە زۆر جار لە سەركردایەتی و لە بەرێوەبردنی تاكەكانی سەرەوەی كۆمەڵگە دا خۆی دەبینێتەوە ".

زۆرترین بینراو