كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان چین... تەوەری دووەم گرفتە ئابوورییەكان

كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان چین... تەوەری دووەم گرفتە ئابوورییەكان

دكتۆر بەختیار كەمال تاڵەبانی : مامۆستای زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی بۆ زاری كرمانجی باس لە گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان دەكات.

تەوەری دووەم : گرفتە ئابوورییەكان

پشتیوان كەریم-سلێمانی :

سەدەی بیست و یەك وەك سەدەی بیست نییە, لەدوای ساڵانی دوو هەزارەوە بگرە لە دوای نەوەتەكانیشەوە رۆژ بەرۆژ گرفتی ئابووری بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە زیاتر دەبێت, ساڵانی پێشوو گەر بێت و گەنجێك لە هەرشارێكی كوردستان بەژمارەیەكی كەم لە پارە لە گیرفانیدا بیتوانیایە ئیدارەی ژیان بكات ئێستا بەم جۆرە نەدەبوو, ئێستا گرفتی ئابووری كێشەی ئابووری زیاتری بۆ گەنجەكان دروست كردووە, بەحوكمی ئەوەی كە ئێستا هەموو جووڵانەوەیەك پێویستی بە ئابوورییە, هەموو گەنجێك بەلایەنی كەم موبایلێك لە گیرفانیەتی ئەم موبایلە پێویستی بە خەرجی دەبێت، جاران شتی وانەبوو ئەگەر كارتی موبایل یاخود كارتی ئینتەرنێت رەنگە ساڵانە نزبەیەكی زۆری پێویست بێت, ئێستا هەموو جووڵەو حەرەكەیەك كە گەنج بكات پێویستی بە ئابوورییە، هەموو هاتووچۆیەكی گەنجەكان پێویستی بە ئابوورییە, بۆ چێژ وەرگرتن لەژینگە و یاری, چێژ وەرگرتن لەگەڵ دۆست هاورێیان پێویستی بەئابوورییە پێویستی بە بودجەیە، بۆیە بەداخەوە رۆژبەرۆژ گرفتە ئابوورییەكان بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە زیاد دەبێت بەتایبەتی لەسەر گەنجەكان كە دەبێت لەزوویەكی ژیانیانەوە هەست بەم گرفتە بكەن دەبێت دایك, باوك, خوشك, برا, كۆمەڵگە لە سەرەتای ژیانەوە تا رادەیەك بە گەنجەكان بڵێن ئەگەر تۆ لە ناو خانەوادەی خۆتدا لەژێر سێبەری دایك و باوكدا زۆر جار هەست بە كێشە ئابووریەكان نەكەی بەڵام لەو خولەكەوە كە دەتەوێت سەربەخۆیی دارای وەربگریت و رابگەێنیت یاخوت دەتەوێت سەربەخۆیی وەرگریت وە دەتەوێت خۆت بژێنیت وە دەتەوێت بچیتە ناو كۆمەڵگە بەتایبەتی لەدوای قۆناغی زانكۆ و پەیمانگەدا گرفتە ئابووریەكان زیاتر زەق دەبێتەوە یاخود بەدەر دەكەون، چونكە راستەوخۆ دوای تەواو كردنی زانكۆ و پەیمانگە دوای ئەوە قۆناغێك دێتە پێشەوە كە دایك و باوك چاوەرێ دەكات كە ئیتر منداڵەكانیان و گەنجەكانیان لە كچان و كوڕان خۆیان بژێنن بۆیە تا رادەیەك سەرچاوە دارایەكانیان لێدەگرنەوە كە ئەمەش تارادەیەك ناحەقیان نییە چونكە بۆ ئەوانیش ئەستەمە چونكە فشارێكی ئابووری زۆریان لەسەرە, بۆیە دەبێت گەنجەكان هەر لە زوووە پێش ئەوەی كە گرنگی بە هاورێكانیان بدەن پێش ئەوەی گرنگی بە هەندێك حەزو ئارەزوویەكانیان بدەن وە پێش ئەوەی گرینگی بەهەندێك جەو گۆرین و بارودۆخ گۆڕینی خۆیان بدەن یەكێك لەشتە گرینگەكانیش دەبێت لە ژیانیان ئەویش دەبێت لە بوارە ئابووریەكانی خۆیان چۆن فەراهەمی دێنن وەچۆن دەتوانن سەرچاوەیەكی دارایی بۆخۆیان فەراهەم بكەن كە رەنگە چارەسەر بەدەست هێنانی بروانامە هەندێكجار كارئاسانی بۆ گەنجەكان دەكات بەدەستهێنانی پیشەیەك یاخود پیشەوەری زۆر جاركێشەكانت بۆ چارەسەر دەكات خۆ رێكخستن وخۆ باشكردن لەگەڵ دایك و باوك خانەوادە ئەو كەسانەی كە تەمەنێكیان هەیە كە لەتۆ گەورەترن, چونكە زۆرێك لەو كەسانە بەدرێژای چەندین ساڵ لەناو واقیعی كوردستان ژیان بەرێدەكەن و ژیاون زۆرێكیان سەرچاوەیەكی داراییان بۆخۆیان پەیدا كردووە یاخود بەدەستیان هێناوە كە دەكرێت هاوكاربێت بۆ گەنج نموونە فرۆشگایەك یان پیشەیەك یان كارگەیەك، كۆمپانیایەك، هەر ئیش وكارێك كە پێشتر ئەوكەسە گەورانە پێش گەنج كردوویانە ئەكرێت هاوكارێكی باش بێت بۆ ئەوەی گەنج بەزووترین كات بتوانێت بچێتە سەر راستەڕێی ژیانی خۆی چونكە بە نموونە بۆمان دەركەوتووە ئەو گەنجانەی كە تەنها ویستویانە خۆیان بگەرێن وە خۆیان بگەرێن بۆ ئیش و كارەكان رەنگە ساڵانێكی زۆریان پێویست بووبێت هەتا بچنە سەركار لەچاو ئەوگەنجانەی كە بە هاوكاری دایك و باوك مام، خاڵ كەسە نزیكەكانیان چونەتە سەر ئیش و كارێك وە زووتر توانیویانە خۆیان پێبگەیێنن وە زووتر توانیویانە ئیش وكارەكانیان زۆر بەجوانی و بەرێكی بەرێ بكەن ژیان بۆ خۆیان فەراهەم بكەن".

زۆرترین بینراو